ئاژانسی هەواڵی فورات لیستی ناوی چەتە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە

ئاژانسی هەواڵی فورات، لیستێکی نهێنی ناوی بەشێک لە چەتە کوژراوەکانی نێو بەرخۆدانی عەفرین بڵاوکردەوە، کە ۱۰۳ چەتەی خەڵکی حەلەب لە خۆ دەگرێت، کە لە ماوەی ۱۰ ڕۆژدا کوژراون.

ئەمڕۆ، هێرشە داگیرکاریەکانی ڕژێمی تورک و تاقمە چەتەکانی بۆ سەر عەفرین ۳۱ شەوڕۆژی پڕکردوە.
لە هێرشەکاندا، شان بەشانی هێزەکانی ڕژێمی تورکیا، چەتەکانی "داعش، بەرەی نوسەرە و ئەلقاعدە"، لە ژێر ناوی "سپای ئازادی سوریا" بە پاڵپشتی دەیان فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی، سەدان تانک و زرێپۆش، سەدان تۆپ و ڕۆکێت و هاوەن و چەک و تەکنەلۆژی هەرە پێشکەوتوو بەچەکی ناپاڵم و هێشوویی و کیمیاوی قەدەغەکراویشەوە شەڕی عەفرینیەکان دەکەن. لە بەرامبەردا، بە بەرخۆدانی سەردەمی گەل و شەڕڤانانی عەفرین، ئەو هێزە زەبەلاحەی شڕ کراوە و گورزی زۆر قورسی لێدراوە و سەدان کوژراو و سەدان برینداریشیان داوە.
ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی وەک پیشەی هەمیشەییان زیانە گیانی و مادییەکانیان لە ڕایگشتی تورکیا، سوریا و جیهان ک دەشارنەوە.
بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ئاژانسەکەمان فورات نیوز، سەدان لە تاقمە چەتەکان لە عەفرین کوژراون و لەو چوارچێوەیەشدا، لیستێکی نهێنی ناوی چەتە کوژراوەکانی بەرخۆدانی عەفرینی دەستکەوتووە، کە ۱۰۳ چەتەی خەڵکی حەلەب لە خۆ دەگرێت، کە تەنها لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی دستپێکی شەڕ و بەرخودانی عەفریندا کوژراون. ئەوەش ئاستی زۆری کوژراوەکانی هێزەکانی دوژمن دەردەخات.
هەروەها بەپێی زانیاریەکانی نێو لیستەکە ئەوەش ئاشکرا بووە،سەربازانی ئەرتەشی تورکیا کە لە بەرەکانیشەڕ دەکوژرێن هەر لە مەیدانی شەڕەکە ژێرخاک دەکرێن، ئەوەش بۆ،شاردنەوەی زیانەکانە لە ڕایگشتی. هاوکات ئاماژەش بەو هەڵهاتنی چەتەکان لە بەردەم شەڕڤانان دراوە، بو هۆیەشەوە دەزگای هەواڵگری تورکیا پەنای بۆ کامپەکانی پەنابەرانی سوری لە تورکیا بردوە تا گەنجان ڕاپێچی بەرەکانیشەڕی عەفرین بکات و بڕە پارەیەکیشیان وەک موچە بۆ دەبڕێتەوە.

ئاژانسەکەمان، کە ناوی ئەو ۱۰۳ کوژراوەی چەتەکانی لە بەردەستە وەک نمونە ناوی بەشێکیانی لە خوارەوە بڵاوکردوەتەوە:

مصطفى عبد العزيز/ لەدایکبووی ساڵی 1985ـ حەلەب / ناوی دایک: جەميلە ـ ناوی باوک: مەحمود.

محمود شيخ / لە دایکبووی 1988ـ حەلەب/ ناوی دایک: سوعاد ـ ناوی باوک: شحود.

علي العمر/ لەدایکبووی  1975 ـ حەلەب / ناوی دایک: ساميە ـ ناوی باوک: عەلوەش.

مالك حمدوش / لە دایکبووی 1995 حەلەب/ ناوی دایک: سەمیرە ـ ناوی باوک: عەبدولقادر.

جاسم العلي / لەدایکبووی 1975ـ حەلەب/ ناوی دایک: عەلا ـ ناوی باوک: مصطفى.

أحمد جمعة / لەدایکبووی 1985 ـ حەلەب / ناوی دایک: فاطمة ـ ناوی باوک: محمد.

نضال بوزو / لەدایکبووی 1991ـ حەلەب / ناوی دایک: هدا ـ ناوی باوک: ئەیوب.

محمد حنان / لەدایکبووی 1996 ـ لەدایکبووی حەلەب/ الأم : فاطمة ـ ناوی باوک: عەبدو.

 محمد فيحان / لەدایکبووی  1985 ـ حەلەب / نوای دایک: مريەم ـ ناوی باوک: جمال.

 

هـ.هـ