ئاکەپە بۆهەر دەنگێک بەرتیل دەدات

دواى دەستپێکردنى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانى تورکیا لە ئەوروپا، ئاکلە ئەورووەپە دەستیکردووە بە کاری فرتوفێڵ و بەرتیل و ساختەکاری. ئەوە ئاشکرابوو، ئەمجارە ئاکەپە لە فرانکفۆرت بە ناوی پێشکەش کردنی دیاری ،بەرتیل دەدا بە دەنگدەران.

لە کونسوڵخانەى تورکیا لە فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا، ماوەى سێ رۆژە دەنگدان دەستپێکردووە. هاووڵاتیانى کوردستان و تورکیا دەچن بۆ سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگەکانیان بەکاردەهێنن.

لە ئەورووپا دوای دەستپێکردنی دەنگدان ساختەکارییەکانی ئاکەپە کۆتایی پێنەهاتووە.

دەستوپەیوەندەکانی ئاکەپە کە پێشتر لە بەری ١٠٠ ئۆرۆدا مۆری ساختەیان چاپ دەکرد و دەنگی دەنگدەرانیان  دەکری ئەمجارە لەسەر ناوی پێشکەش کردنی دیاری  خەریکی بڵاو کردنەوەی بەرتیلن.

لە شاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا پاسە ڕەشەکانی ئاکەپە جێگیر کراون، و بەناوی دیاری دان بەرتیل دەدەنە دەنگدەران.

ئەمکردەوەی ئەندامانی ئاکەپە ناڕەزایەتی کونسوڵخانەی تورکیای لێ کەوتووەتەوە، بەڵام سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا ئەندامان-ی ئاکەپە دەستبەردارنابن و بەردەوامن لەو کارە.

ک-ش