ئاکەپە دانی بەتالانکردنی بەرهەمی زەیتوونی عەفریندا دانا

دەسەڵاتی ئاکەپە دانی بەوەدانا کە لەعەفرین خەریکی تاڵانکردنن. بەکرپاکدەمیرەل وەزیری کشت وکاڵی تورکا وتی، : ئێمە نامانەوێت کە ئەوداهاتە بکەوێتە دەستی پەکەکە. ئێمە دەمانەوێت کە ئەوداهاتە لەعەفرین بکەوێتە دەستی ئێمە.

ماوەیەکە کە هەدەپە باس لە تاڵانکردنی عەفرین لەلایەن ئاکەپە و سوپای ئازادی سووریاوە دەکات، ئەوتالانکارییانەی عەفرین لەلایەن دەسەلاتی ئاکەپەوە دانی پێدانرا. بەکرپاکدەمیر وەزیری کشت وکاڵ ودارستانەکانی تورکیا لەسەرتاڵانکردنی عەفرین هاتەدەنگ. پاکدەمیر ئەو هەواڵانەی کە باس لەتاڵانکردنی بەرهەمی زەیتوونی عەفرین لەلایەن چەتەکانی سوپای ئازادەوە دەکات پشتڕاس کردەوە.

ئێمەداهاتی عەفرین کۆدەکەینەوە

پاکدەمیرلە میانەی کۆنفرانسی پلان وخەرجی مەجلیسدا وەڵامی پرسیاری پەرلمانتاری هەدەپەی دایەوە و وتی:

" بابەتی عەفرین ئەوەیە: حکومەتی ئێمە ناهێلێت کە داهاتی عەفرین بکەوێتە دەستی پەکەکە. ئێمە دەمانهەوێت داهاتی عەفرین بکەوێتە ژێردەستی ئێمە. لەبەرئەوهۆکارئێمە لێکۆڵینمان کردووە، ئاشکرا کرا کەلەژێرناوی کۆپەراتیڤی سەربە کشتوکاڵی دەوڵەتی تورکیا، بەنیازن ٥٠ هەزارتەن زەیتوونی عەفرین بفرۆشنە دەرەوەی وەڵات. هەتائیستا ٦٠٠تەن زەیتوون ڕەوانەی تورکیا کراوە."

ک-ش