لە کونسوڵخانەى تورکیا لە فرانکفۆرتی ئەیلالەتى هێسن لە ئەڵمانیا، ماوەى سێ رۆژە دەنگدان دەستپێکردووە. هاووڵاتیانى کوردستان و تورکیا دەچن بۆ سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگەکانیان بەکاردەهێنن.
ئاکەپە دەنگ بە پارە دەکڕێت!
لە زۆر ناوچە بنکەکانى دەنگدان کراونەتەوە و گەل دەچن بۆ سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگ دەدەن. هاوکات ئاکەپە دەستیکردووە بە بەخشینەوە و دابەشکردنى پارە بۆ کڕینى دەنگ. ئاکەپە بەشێوەیەکى تایبەت بە ئۆتۆمبێلى رەش دەنگدەرانى ژن دەبات بۆ سەرسندوقەکانى دەنگدان.
ئاکەپە لە بەرامبەر ئەو گواستنەوەیەدا و هەروەها گرتنى وێنەى ئەو دەنگەى کە بە ئاکەپەیان داوە و دواتر دەنگدەرەکە وێنەى دەنگەکەى بە ئاکەپە و بەرپرسان و یەکەى بەرتیلى ئاکەپە نیشان بداتەوە، بڕی ١٠٠ یورۆ بەو دەنگدەرە دەدەن.
ر.م