ئاکەپە لە وان-ەوە دەنگدەری برد بۆ ئیستەنبول

ئاکەپە کاتژمێر ٣ى ئەمشەو لە فڕۆکەخانەى فەرید لە وان بە فڕۆکەیەک ٢٠٠ دەنگدەری برد بۆ ئیستەنبول.

ئاکەپە بۆ سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنى خۆجێیى (شارەوانیى) ئیستەنبول دا پەنای بردووەتە بەر هەموو شێوازێکی فرتوفێڵ و ساختەکاری. ئاکەپە لە زۆربەی شارەکانى تورکیاوە دەنگدەرەکانى خۆی دەبات بۆ ئیستەنبول.

بەپێى ئەو زانیارییانەی لە فڕۆکەخانەى فەرید مەلەن لە شاری وان-ەوە بە دەستمان گەیشتوون، فڕینی ٢ فڕۆکە بەبێ هۆکار هەڵوەشێنراویەوە و لە بەرامبەردا بڕیاریان دا، کاتژمێر ٣ی شەو فڕۆکەیەک بەرەوە ئیستەنبول بڕوات.

لەو رێگەیەوە ٢٠٠ دەنگدەر، کە ماوەیەک لەوە پێش تۆماری دەنگەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئیستەنبول، بران بۆ ئیستەنبول!. ئەو دەنگدەرانە بە سەرۆکایەتیى سەرۆکى ئاکەپە لە وان، کەیهان تورکمەن ئۆغڵو بەرەوە ئیستەنبول رۆیشتوون.

هەروەها تێچووی گواستنەوەى ئەو دەنگدەرانە و مانەوەیان و خواردنیان لەلایەن ئاکەپەوە دابین دەکرێت.

ر.م