ئاکەپە ١٠ جارە نەخۆشخانەیەک لە ئەردیش دادەخات ودەیکاتەوە

پێش بەڕێوەچوونی هەرهەڵبژاردنێک، ئاکەپە دەت دەکات بە کردنەوەی ناوەندەکان ، ئەمجارە نەخۆشخانەی نوێی ئەردیش کە بووەتە شوینی بەرتیل خواردن، بۆ جاری دەیەمە کە دەیکاتەوە.

ڕژێمی ئاکەپە کە لە هیچ شارێکی کوردستان، گەل پشتیوانی لێناکات، لە شاری وان و لەژێرناوی هەڵبژاردندا فرتوفێڵ دەکات و درۆی تازە دەکات. نەخۆشخانەی حکومی لە ئەردیش کە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، هەتا ئێستا ١٠ جارە کراوەتەوە. پیش ئێستا ڕایانگەیاند کە ساڵی ٢٠١٢ ئەو نەخۆشخانەیە تەواو دەبێت، بۆ ئاکەپە بۆتە ناوەندێکی بەرتیل خواردن. پیش هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران و لە ئێستادا بۆ جاری دەیەم کرایەوە.

ماوەی ١٠ ساڵ، ١٠ جار کرایەوە

ئەو نەخۆشخانەیە کە تا ئیستا ١٠ جار لەلایەن ئاکەپەوە کراوەتەوە، پزیشک، کارمەندی تەندروستی و ئامێری تەندروستی بوونیان نیە. ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشانی شارەکە هەر کە بیستیان نەخۆشخانەیەکی نوێ کراوەتەوە، بەرەو ئەو نەخۆشخانەیە بەڕێکەوتن، بەڵام بینیان کە نەخۆشخانەکە چۆڵە، نە پزیشک، نە کارمەندی تەندروستی و نە ئامێری تەندروستی لێیە. خەڵکی ئەردیش وتیان "ئەمە درۆیەکی تازەی ئاکەپەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان."

پاش ئاشکرابوونی ئەم درۆیەی ئاکەپە دەربارەی ئەو نەخۆشخانەیە، خەڵکی ئەردیش ناچارن نەخۆشەکانیان ببەنە شاری وان بۆ چارەسەری پزیشکی. ڕژێمی ئاکەپە کە هەرچی دەکات ناتوانێت پشتیوانی گەل لە ئەردیش بەدەست بهێنێت، لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا، هەموو کات درۆی بەم شێوەیە دەکات.

'ئێمە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران وەڵام دەدەینەوە'

خەڵکی ئەردیش جەختیان لەوە کردەوە کە ئاکەپە بە ساڵانە هەوڵ دەدات بەو درۆیانە گەل چەواشە بکات و بیانخەڵەتێنێت و وتیان "ئەمە ماوەی ١٠ ساڵە ئاکەپە ئەم نەخۆشخانەیە دادەخات و دەیکاتەوە. بەتایبەتی لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا نەخۆشخانەکە دەکاتەوە و پاشان دایدەخات".

خەڵکی ئەردیش دەستنیشانیان کرد کە  "لەم هەڵبژاردنەدا دۆخی ئەردیش بە گوێرەی دڵی ئاکەپە نیە. ئاکەپە لەم هەڵبژاردنەدا لە شاری وان کۆتایی پێدێت. لەبەرئەوەی ئاکەپە بۆ خۆیان ئەو ڕاستیە دەزانن، ماوەی ١٠ ساڵە نەخۆشخانەکە بە مەراسیم سەرلەنوێ دەکەنەوە. بەڵام بەم درۆیانە ناتوانن ئێمە چەواشە بکەن، بەڵکو خۆیان چەواشە دەکەن. ئێمە لە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ وەڵام دەدەینەوە بەم درۆ وچەواشەکارییانەی ئاکەپە کە دژ بە گەلی کورد دەیکەن".

'ماوەی ٧ ساڵە هاوڵاتیان لە بینایەکی خراپ چارەسەر دەکرێن'

لە ناوچەی ئەردیش کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی ٢٠٠ هەزار کەسە، ساڵی ٢٠١١ بەهۆی بومەلەرزەی سەختەوە کە بە پلەی ٦ ڕیشتەر بوو، ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا. نەخۆشخانەی حکومی ئەردیش کە بەهۆی ئەو بومەلەرزەوە زیانێکی زۆری پێگەشت، پاشان بۆیاغ کرایەوە و نۆژەنکرایەوە. بەڵام هاوڵاتیانی ئەردیش ماوەی ٧ ساڵە لە بینای خراپ و نەشیاوی تەندروستیدا، چارەسەریی تەندروستیان بۆ دەکرێت.

ک-ش