ئاگربەستی ١ی ئەیلولی ١٩٩٨ بەرلە ٩ی مانگی تشرینی یەکەم – ٥ –

بەپێی بۆچوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هەوڵکانی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێگای دیالۆگ لە لایەن فەرماندەیی گشتی تورک یاریەک بوو. بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەیویست ببێتە ئەو لایەنەی کە ئاگربەستەکە پێشێل دەکات.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر داوای فەرماندەیی گشتی تورک کۆتایی مانگی ئابی ١٩٩٨ ئاگربەستی ڕاگەیاند کە لە ١ی ئەیلولەوە جێبەجێ دەکرا. لە کاتێکدا کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستیپێکرد، ئۆجالان ئاگاداری ئەوە دەبوو کە ئاگربەست یاریەکە.

بە سەرۆکوەزیری مەسعود یڵماز سەرۆکی ئاناپ، لە ٣٩ی حوزەیرانی ١٩٩٨دا حکومەتی نوێی هاوپەیمانی پێکهێنرا. کاری یەکەمی حکومەتی نوێ ئەوەبوو کە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دیالۆگ بکات. بۆیەش نێوەندگیرەکان یەکسەر دەستیان بە کار کرد. دوای دانوستانەکان نێوان ئەنقەرە – بروکسەل و دیمەشق کە ئەو کاتە ڕێبەری گەلی کورد لە شام بوو، لە هەفتەی سەرەتای مانگی تەموزدا لە مەد تی ڤی بەرنامەیەک ئامادەکرا کە لایەنەکان بە تەلەفون بەشداریان کرد. بەڵام ئەوەی لە بەرپرسە تورکەکان چاوەڕێ دەکرا، نەبینرا. لە جێگەی ئەو ناوی ئاژانسێک بەکارهێنرا و بەو ناوە فاکسێک بۆ ستۆدیۆی پەخشی ڕاستەوخۆی مەد تی ڤی نێردرا. لە فاکسەکەدا دەوترێت،"بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستە ئۆجالان لەو جێگایەی کێ لێی جێگیر بووە بچێتە دەرەوە." ئەو فاکسە لەسەر شاشەی مەد تی ڤی بڵاوکرایەوە. ڕێبەری گەلی کوردیش وڵامی دایەوە و وتی،"ئەگەر ئەنقەرە بۆ چارەسەری ئیرادەیەکی بەهێز پیشان بدات، ئێمە دەتوانین ئەم کێشەیە نەهێڵین. ئەم شوێنەی کە ئێمە تێیایدا جێگیر بووین پێویستە نەکرێتە کێشەیەکی دیپلۆماسی و پێویستە فشار لەسە رئەم جێگایە دروست نەکرێت." دواتر ئاشکرا بوو کە فاکسەکە لەلایەن فەرماندەیی گشتی تورکەوە نێردراوە. پەیامەکەش نیشانەی ئەو ڕووداوانە بوون کە دواتر ڕوویاندا. فەرماندەیی گشتی تورک لە ئابی ١٩٩٨دا یەکسەر دەستی بە جووڵە کرد و داوای ئاگربەستی کرد. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕۆشنبیرەکان لە تورکیا و لە پەرلەمانی ئەوروپا بانگەوازیان بڵاوکردەوە کە لە لایەن پەکەکەشەوە چاوەڕێی هەنگاوێکن کە رێگا بۆ چارەسەری بکاتەوە.

ئێوارەی ٢٩ی ئابی ١٩٩٨

٢١ی ئابی ١٩٩٨ لە پەیامەکەی ئەنقەرەدا ئاماژە بەوەکرا،"گەمارۆی سەر راگەیاندن هەڵگیراوە" و باسی ئەوەکرا کە میدیای تورکیش دەتوانێت بەشداری لە کۆنفڕانسی ڕاگەیاندن لەبارەی ئاگربەست ببێت. ئێوارەی ٢٩ی ئابی ١٩٩٨ بە پێشکەشکاری گونەی ئاسڵان لەسەر شاشەی مەد تی ڤی بەرنامەیەک ئامادە کرا و زۆر ڕۆژنامەنووسی کورد و میدیای تورک و جیهان بەشداریان کرد. عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ڕێگەی تەلەفونەوە بەشداری لە بەرنامەکەدا کرد و ئەو قسانەی کرد کە هەموو کەسێک چاوەڕێی دەکرد. هەندێک بەشی سەرنجڕاکێشی  قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەن کە ئەمانەن: "

نوێنەرانی هێژای دەزگاکانی ڕاگەیاندن! پێشەکی بە بۆنەی بانگەوازی پیرۆز بۆ ئاشتی کە لە رێگای مەد تی ڤی دەکرێت، بەهۆی ئامادەبوونتان سپاستان دەکەن. چاوەڕوانی کۆنسەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئامادەکردنی بارودۆخی چارەسەری سیاسی، هەروەها قسە و لێدوانی هەندێک لایەنی هەستیار لە تورکیا لەبارەی چاوەڕوانیەکانی پەکەکە، هێزی بە ئێمە بەخشیوە. من یەکسەر دەڵێم: ئەگەر شەڕەکە بەهۆی ناکۆکیەکی گرنگەوە نەبێت، بەهۆی کێشەیەکی گرنگەوە نەبێت، ئەو کاتە شێتبوونە. بە تایبەتی تیرۆر و توندوتیژی بە هیچ شێویەک لەناو پەیوەندیەکانی مرۆڤدا نییە. ئەو بابەتە مەترسیدارەی کە هەڕەشەمان لێدەکات ئەوەیە کە بووینەتە قوربانی توندوتیژیەکی سەدان ساڵە و دەگاتە ئاستی قڕکردن.

دەتوانم بڵێم هەڵنانی هەنگاوێکی بەم شێوەیە لەلایەن ئێمەوە بۆ ئێمە جێگای خۆشحاڵیە. لە سەردەمی بەڕێز ئۆزاڵدا لە نیسانی ١٩٩٣دا هەوڵماندا کە دەست بە قۆناغێک بکەین کە کەمیش بێت هیوایەک دروست بکەین. بەپێی بارودۆخی دەرەوە و ناوخۆ لە تورکیا کە قوڕستر دەبێت، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە دەستپێکردنی قۆناغێک بە هەمان شێوەم بە ڕاوێژکاری ڕێکخستنەکەمان، دەبێت.

وەک هەنگاوێک بۆ قۆناغەکە و بۆ ئەوەی وڵامی حەسرەتی هێزەکان بۆ ئاشتی جیهانی ١ی ئەیلول بداتەوە، وڵامی بڕیاری پەرلەمانی ئەوروپا و ڕای گشتی بەهێز لە تورکیا، لە ١ی ئەیلولەوە کە کاتی بەردەوامی دیارینەکراوە، درێژ یان کورت وابەستەی هێزەکان پێویستە وڵاممان بدەنەوە کە وەک مەرجێک ئێمە دەیسەپێنین. بە تایبەتی بۆ خوڵقاندنی بارودۆخێ سیاسی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆ هاویشتنی هەنگاوی سەرەتایی کە لە ئێمە داوا دەکرێت، من دەڵێن یەکلایەنە، یان ئەگەر وەک یەکلایەنە لێکبدرێتەوە، دەستمان بە ئاگربەست کردووە.

ئەگەر هەندێکی تر شیبکەینەوە: ئاگربەستەکەمان ئەگەر لە پراکتیکیدا ببێتە خاوەن واتایەک، دەتوانێت دوو هەفتە بێت، مانگێک بێت، بەپێی خواستی ئێمە بێت، هەم بۆ کەشوهەوای هەڵبژاردن، ئەم بۆ پرسی لێبۆردن کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێ، هەروەها بۆئەوەی لەسەر ئاستی فەرماندەیی نوێی سوپای تورک هەڵسەنگاندنێکی نوێی دۆخەکە بکرێت، بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزەکە لە ڕێگای دیموکراسیەوە چارەسە بکریت، بۆ ئەوەی شەڕی شاراوە کە لە ڕاستیدا بووەتە هۆکاری زۆردەستیەکی زۆر کۆتایی ببێت، لەبەرئەوە دەزانین دۆخەکە بە کەڵکی تورکیا نایەت و بە پێچەوانەوە زیانی هەیە، بە راستمان بینی کە ئاگربەست رابگەیەنین.

بارودۆخی ناوخۆ و دەرەوە، لە ساڵی ١٩٩٣وە زیاتر دۆخێکی گونجاوی خوڵقاندووە. ئێمە دەمانەوێت لەبەرانبەر ئێوە هەستیار بین. بڕوام وایە ئەوە وڵامێکە بۆ چاوەڕوانیەکانی ڕای گشتی لە دەرەوە و ناوخۆ. ئەگەر لەدژمان ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام نەدرێن، بە تایبەتی دەست بە قۆناغی لەناوبردن لە رێگەی ئۆپەڕاسیۆنەوە لەدژی گەریلا نەکرێت، ئێمە گەریلاکانمان کۆنتڕۆڵ دەکەین، گەریلاکانمان هێرش ئەنجام نادەن. دووبارەی دەکەمەوە: بۆ ئەوەی دۆخە زیاتر ئاسایی ببێت، بۆ ئەوەی زەمینی تێکۆشانی سیاسی زیاتر فراوان ببێت، لە لایەن ئێمەەوە هیچ چالاکیەکی توندوتیژی ئەنجام نادرێت. ڕێگا بەو جۆرە هەنگاوانە نادرێت. من بڕوام وایە کە لەناو ئێمەدا هیچ کەسێک هەوڵی تێکدەری نادات. بە تایبەتی بڕوام وانییە کە وەک تێکدەریەکانی ١٩٩٣ دۆخێک دروست ببێت. ئێمە لەم لایەنەوە دەسەڵاتمان لەسەر هێزەکانمان هەیە.

ئێمە ڕایدەگەیەنین کە پێویستە هێزە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی تاکتیکی نزیکی ئەم هەنگاوە نەبن، پێویستە وەک تاکتیکێکی ڕۆژانە نەیبینن، ئێمە هیچ نیازێکی بەو شێوەیەمان نییە. بەتەنها ئەگەر گەرەنتی هەبێت، ئێمە دەتوانین ئەم هەنگاوە وەک هەڵوێستێکی ڕاست تا کۆتایی ببینین. بەتەنها پێویستە زەمینێکی ئەرێنی ئامادە بکرێت، با متمانە ببەخشن، ئەو کاتە دەبینن وەک هەموو کاتێک دەڵێم، ئێمە بەهێزترین هێزین بۆ ڕۆناکبیری و دیموکراسی تورکیا. ئێمە شتێکی تر قبوڵ ناکەین. ئێمە لە هەمانکاتدا بۆ گەلی کورد هێزی ڕۆناکبیری و دیموکراسین. بە پێچەوانەی بانگەشەکانەوە، ئێمە هەوڵی نانەوەی جیاوازی و دووبەرەکی نادەین، پێویستە بە ڕاستی هەڵسەنگاندن بۆ ئەمە بکرێت. ئەو ڕێگایانەی کە پشت بە توندوتیژی دەبەستن پێویستە تاقینەکرێنەوە. ئەگەر پێداگیری بکەن، ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر دەرفەتمان هەیە کە توندوتیژی فراوان بکەین. خۆی توندوتیژی لە بەرزترین ئاستدایە، هیچ ئەنجامێکیش بەدەستنەهێنراوە. پێویستە قوڕسایی نەخرێتە سەر ئەو ڕێگایانە.

لە جیهانیش دەبینرێت کە زۆرتر داوا دەکرێت، کێشەکان بێ توندوتیژی چارەسەر بکرێت. کێشەی چیچان لە ڕووسیا، کێشەی کۆلۆمبیام کێشەی ئیرلەندا، کێشەی فەڵەستین لەسەر ئەم بناغەیە بەرەوە چارەسەری دەڕوون. پێویستی تورکیا زیاتر بەم جۆرە سەردەمە هەیە. هەولدانێکی بەم شێوەیە لە تورکیا بە ڕاستی تاکە ڕێگای ئارامی تورکیایە. لەبەرانبەر ڕای گشتیمان، بە تایبەتی ڕای گشتی هەمووان ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەم کێشەیە بکەن و ڕزگاری بکەن دەڵێم: با شانسمان بدەنێ کە ئێمەش هەڵوێستی یەکگرتووی خۆمان پیشان بدەین! ئێمە پیشانی دەدەین کە تا چ ئەندازەیەک دروستکەرین، بۆ دیموکراسی گەلان تا چ ڕادەیەک دروستکەرین! ئەمەش بە تەئکیدی وەک هەنگاوێک بەرەو ڕێگای ڕاست لەقەڵەمدەدرێت  و ئێمە ئەمە نیشان دەدەین. بە کورتی دەمەوێت قسەکانم لەسەر ئەم بناغەیە کۆتایی پێبهێنم. ئەگەر پرسی ئەندامانی بەڕێزی ڕاگەیاندن هەبن، خۆشحاڵ دەبم کە وڵامیان بدەمەوە. جارێکیتر سپاستان دەکە کە گوێتان لە ئێمە گرت و سڵاو و ڕێز."

هێشتا ٢٤ کاتژمێر تێنەپەڕیبوو، دەستیپێکرد

دوای بانگەوازی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئاگربەست کە لەدوای ڕۆژێک لە میدیاکانی جیهاندا دەنگی دایەوە، سەرنجەکان چوونە سەر ئەنقەرە. ئەو ڕۆژە بەرپرسانی سەرۆکایەتی ئەرکانی تورک بەشداریان لە مەراسیمی تەرمی سەربازێکدا کرد کە لە شەڕی کوردستاندا کوژرابوو. ئەوەش وەک وڵامێک بۆ ڕێبەری گەلی کورد لەقەلەمدرا. ڕاگەیاندنی تورک مەراسیمی تەرمی سەربازەکەی ' هەوڵوێستێک لەدژی ئاپۆ' لەقەڵەمدا. لە مەراسیمەکەدا دروشمی وەک ' مەحمەدچیکەکان لێرەن، ئاپۆ لە کوێ یە؟" وترانەوە. دوای مەراسیمەکە مەسعود یڵماز سەرۆکوەزیری تورک وتی،"ئەگەر بزانن کە شەڕ لەدژی دەوڵەتی تورک بێچارەییە و بۆ خۆڕادەستکردنی هەنگاوێک بنێن، من ئەمە وەک شتێکی ئەرێنی دەبینیم. بەلان ئەگەر هەول بدەن لە پلاتفۆرمی سیاسەتی ئەوروپا کە ببێتە خاوەن پێگەیەک  و یاری بکات، ئەوە بێئەنجامە. ئێمە هیچ کاتێک وەک موخاتەب نایبینین. بەڵام ئەگەر بڵێت،'من بێجارەم، دەمەوێت خۆم ڕادەست بکەم' ئەوە نەرماییەکە و با بەردەوام بێت."

بولەنت ئەجەویت یاریدەدەری سەرۆکوەزیریش لە هەمانکاتدا وتی،" ئێمە کێشەکانی وڵاتەکەمان بە ڕێکخستنێکی جیاوازکاری هەڵناسەنگێنین."تاکە لایەن کە پشتگیری لە ئاگرنەستەکە کرد HADEP بوو. ناوەندی گشتی HADEP ئەو ڕۆژە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ١٥ ساڵە، بۆ چارەسەری لە ڕێگەی دیموکراسی بۆ کێشەی کورد دەرفەتێک دروست بووە. کێشە کۆمەڵایەتیەکان بە توندوتیژی چارەسەر نابن. لە هەمانکاتدا کێشە کۆمەڵایەتیاکن لە ڕێگەی توندوتیژی لەناویش ناچن. پێویستی تورکیا بە بوێری دیموکراسی هەیە. پێویستە ئەوانەی تورکیایان خۆش دەوێ و ئەوانەی لە تورکیان پێویستە پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن."

فشار لەسەر ئیدارەی دیمەشق

مەسعود یڵماز لە هەفتەی دەرەتای مانگی ئەیلول دەستی بە گەشتکردنی بۆ ئۆردن، ئیسرائیل و فەڵەستین کرد. لە ڕۆژەڤیدا دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەبوو. یڵماز ٨ی ئەیلول لە میانەی دانوستانەکانی لە فەڵەستین ئاماژەی بە سوریادا کە گەشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رەخنە کرد و وتی،"ئێوە گەورەترین دوژمنایەتی دەکەن." بۆ ئئەوەی فشار لەسەر ئیدارەی دیمەشق دروست بکات، هەنگاوەکە نرابوو. دواتر ئاشکرا دەبوون کە سەردانی یڵماز بۆ تەل ئەڤیڤدا لەنێوان ئوردن، تورکیا و ئیسرائیلدا رێککەوتنێکی نهێنی ئەنجامدراوە. بۆ ڕێککەوتنەکە هەروەها سەمیع باتکی سەرۆکی هەواڵگری ئوردنیش سەردانی تەل ئەڤیڤی کردبووە. هەواڵگری ئیسرائیل و ئۆردن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە سوریا و هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان زانیاریان بە ئەنقەرە دەدا، دەوڵەتی تورکیش لەبەرانبەری گۆڕەپانی ئاسمانی خۆی بۆ پەروەردەکردن بۆ هەردوو وڵاتەکە دەکردەوە. میدیاکانی ئیسرائیل ئەو کاتە ڕایانگەیاند کە موساد لە ڕێی مانگی دەستکرد چاودێری جموجووڵی پەکەکە لە عێراق و سوریا دەکات.

ڕووداوە مەترسیدارەکانی ١٦ و ١٧ی ئەیلول

بەپێی بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد، هەوڵەکانی ئاگربەستەکە و کردنەوەی ڕێڕەوی دیالۆگ بە فەرماندەیی گشتی سوپای یور، یاریەک بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیدەویست ببێتە ئەو لایەنەی کە ئاگربەستەکە پێشێل بکات. لە ١٤ی ئەیلولی ١٩٩٨ فەرماندەیی گشتی تورک پەیامێکی بۆ پەکەکە نارد. لەو پەیامەکەدا ڕاگەیەنرا،"تا ڕەخساندنی دۆخێکی تر کۆتاییمان بە دانوستانەکان هێناوە." چوونی ئاتیلا ئاتەش گەرماندەی هێزە زەمینی تورک بۆ ناوچەی رەیحانلی هاتای لە ١٦ی ئەیلولی ١٩٩٨ ئەو ڕووداوە بوو کە ڕێڕەوی پڕۆسەکەی گۆڕی. ئاتەش چووە سەر سنووری سوریا و هەڕەشەی لە بەڕێوەبەرایەتی سوریا بە سەرۆکایەتی حافز ئەسەد کرد و وتی،"سەبرمان نەماوە، با کۆتایی بە سەبرمان نەهێنن."

دوای ڕۆژێک لە ١٧ی ئەیلولدا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا ڕووداوێکی تری سەیر ڕوویدا. بۆ ڕێککەوتنی پەدەکە و یەنەکە کە چەندین ساڵ بوو شەڕی یەکتریان دەکرد، کۆبوونەوەکان لە دوبلین و ئەنقەرە کە تورکیا و بەریتانیاش لەناودابوون، بە میوانداری واشنتۆن کران. ئیدارەی ئەو کاتەی ئەمریکا پرۆتۆکۆلێکی ئامادە کرد و بارزانی و تاڵەبانی ئیمزایان کرد و ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتوون.

مادلاین ئالبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداری لە مەراسیمی ریککەوتنەکە بوو، دەستی بارزانی و تاڵەبانی بەرزکردەوە. یەکێک لە خاڵەکان کە لەسەری رێککەوتبوون ئەوە بوو کە هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان دەربکرێن. بەو دوو ڕووداوە پەیامیان بە عەبدوڵلا ئۆجالان و گەریلاکانی کورد دا کە ئێوە ناتوانن لە هیچ جێگایەک بمێننەوە. بەو شیوەیە بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ٩ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، لە ناوخۆ و دەرەوەدا ئامادەکاریەکان کرابوون.

سبەینێ: ڕۆژەکانی نێوان ١ – ٩ تشرینی یەکەمی ١٩٩٨

ف.ق