ئاڵدارخەلیل: دەبێت قۆناغێکی نوێی چارەسەری دەست پێ بکات

ئاڵدارخەلیل وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤ-دەم وتی پرۆسەی ژنێف سڕبووە ئەوەی ئاستانەش بەهۆی ئۆپەراسیۆنی ئیدلیبەوە بە کردەوە کۆتایی هاتووە.خەلیل داوای کرد کە پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری بە بەشداری کوردان دەست پێ بکات.

ئاڵدار خەلیل وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک
(تەڤ-دەم) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد، ئاڵدار خەلیل لەم چاوپێکەوتنەدا باسی لە داگیرکردنی عەفرین، هەڕەشەکانی داعش، هەوڵەکان بۆ چارەسەری و بۆچوونەکانی لە مەڕناوچەی پارێزراو کرد.
عەفرین دەگەڕێتەوە بۆ گەل
خەلیل ئاماژەی بە داگیرکردنی عەفرین کرد و وتی، " دەوڵەتی تورک چوغرافیای عەفرینی داگیرکردووە، بەڵام هیچکات ناتوانێت ئیرادەی گەل و بەرخۆدانی عەفرین داگیربکات. ئێمە دڵنیاین کە عەفرین ڕزگاردەبێت. ئامانجی ئێمە، کار وپلانی ئێمە هەموو بۆ ئازادی عەفرینە."
خەلی وەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک چۆن لەپێش چاوی هەموو جیهاندا دیموگرافیای عەفرین دەگۆڕێت و لەشوێنی ئەواندا بنەماڵەی چەتەکان جێگیردەکات و وتی، " سەرەڕای تاوانی داگیرکاری ئیستاکە تاوانی مرۆڤایەتیش دەکات. هەربۆیە لەڕۆژی دەسپێکردنی هێرشەوە ئێمە بە ڕێبازی جیاجیادا بەرخۆدانی دەکەین.دومانگ بەرخۆدانی سەربازیی کرا. دواتر گەلەکەمان لە شەهبا دەستیان بە بەرخۆدان کردووە. لە باروودۆخێکی سەختدا بەرخۆدان دەکەن. ئێمەش لە ڕووی سیاسی، دیپلۆماتیک، ئابوری و ڕێکخستنییەوە کاردەکەین."
خەلیل سڵاوی نارد بۆ بەرخۆدانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و وتی، " بەو بەرخۆدانە و پاڵپشتی گەلەکەمان عەفرین ئازاد دەبێت. لە چاوپێکەوتنی دیپلۆماتیک، کار و خەباتی ئێمەدا یەکێک لە خاڵە هەرە گرینگەکان ئازادی عەفرینە. ئێمە سەر دەکەوین، دوژمن چی دەکات با بیکات لە ئەنجامدا عەفرین دەگەڕێتەوە باوشی گەل.
هەڕەشەکانی داعش بەردەوامە
دەربارەی بوونی داعش خەلیل وتی، " داعش لە ڕووی بیرەوە هێشتا هەڕەشەیە. لە رووی سەربازییەوە تێکشکاوە بەڵام هێشتا شانە نەهێنییەکانیان ماوە. نەتەنیا لەدژی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵکوو هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەن. بەلام تێکۆشانی هاوبەش هەیە بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش تا جارێکی ترداعش نەتوانێت خۆی ساق بکاتەوە.
گیراوانی داعش بارێکی قورسن و هەڕەشەن
دەربارەی گیراوەکانی داعش ئاڵدارخەلیل وتی، " بارێکی قورسن بۆ خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ژمارەیان زۆرە و هەڕەشەدەکەن. خاوەن بیرکردنەوەیەکی مەترسیدارن.هەربۆیە بوونەتە بابەتی سەرەکی هەرکەسێک. ولاتەکانیان نەهاتنە دەم ئەوانەوە نەیانبردن. لەبەر ئەوەش خۆسەری باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا پێشنیارێکی کرد.
ئێمە پێشنیارمان کرد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نێونەتەوەییەکان کە چەتەکانی داعش لە سووریا دادگایی بکەن.هەنێ کەس پشتگیرییان کرد، هەندێکی تر لە ئاست دەولەتا پشتگیرییان کرد کە دەبێت هەموو ئاشکرا بکرێن. داعش چۆن سەری هەڵدا، چۆن دەستی بەتاوان کرد و چۆن دەسکەوتی بەدەست هێنا، دەبێت هەموو ئەوانە ئاشکرا ببێت. سەرەڕای ئەوەش ئەندامانی داعش دەبێت سزا بدرێن."
ژنێڤ و ئاستانە کۆتاییان پێهاتووە، دەبێت چاوپێکەوتنی نوێ دەستپێبکات
ئالدار خەلیل دەربارەی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ و ئاستانەوە وتی، " کۆبوونەوەکانی ژنێف سڕبووە. لەسەرەتادا ئۆپۆزیسیۆن لە ناوخۆی سوریا و دەرەوەی وڵات کاریگەرییان بوو. بەڵام ئیستا دۆخەکە گۆڕاوە. هێزی خۆیان ون کردووە. هیچ کاریگەرییەکیان لەناوخۆی سووریادا نەماوە. هەربۆیە  ڕژیم ئیستاکە ئەوان وەک هێزێکی جیدی نابینێت و لەگەلیان دانیشتن ناکات. دەوڵەتی تورک تا ماوەیەک پشتگیری کردن، شارەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوانی دەپاراست. بەڵام تورکیاش ئەوانی فرۆشت. خۆی لە غووتا، حمس، حەما، حەلەب کشاندەوە و لە ئیدلبیش خۆی دەکشێنێتەوە. بەو ڕەنگە ژنێڤ سڕ بوو. ئاستانەش لەنێوان رووسیا، تورکیا وئێراندا بوو. بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ئەویش کۆتایی هات. هەرچەندە رووسیا هەوڵ دەدات کە ڕایبگرێت بەلام لە راستییدا کۆبوونەوەی ئاستانەش شکەستی هێنا.
من لەدەسپێکدا وتم کە دەبێت کۆبوونەوەکان لەژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجام بدرێت. ئیستاش تاکە مەرج بۆ زیندوو بوونەوەی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ بەشداری ئێمەیە. بۆئەوەی کە هێزەکانی ترلاواز بوون. ئێمە دەتوانین دۆزەکە بهێنینە زمان."
دانیشتنەکان لەگەل ڕژیمدا ڕاوەستاوە
دەربارەی دانیشتن لەگەل ڕژیمی سووریادا ئاڵدار خەلیل وتی، " وەک چارەسەرییەکی تر، بە ناوبژیوانی لایەنی سێیەم دەمانتوانی لەگەل ڕژیمدا دابنیشین. هەندێک هەوڵدان کرا. بەلام ڕژیمی سووریا قەبووڵی نەکرد. ئەو دانیشتنەنەش کە هەبوون هەموویان راوەستان. هەموو شەرت ومەرجەکانی دیالۆگیان نەهێشت. لە دۆخێکی ئاوەهادا دانیشتن بوونی نییە. بەلام ئێمە دەمانهەوێت بلێین؛ دەبێت هەرکەسێک بزانێت کە ئێمە دەمانهەوێت بەڕەنگێکی ئاشتیانە و کاریگەر لە سووریا چارەسەرییەکی سیاسی پێشکەش بکەین."
بیرۆکەى دروستکردنى ناوچەی ئەمنی زەق نەبوویەوە
ئالدارخەلیل دەربارەی بیرۆکەی ناوچەی ئەمنی یان پارێزراو وتی، " ناوچەی ئارام خرایە بەرباس. ئیستاکەش لە بابەتی سەرەکی هێزە نێودەولەتییەکانی تورکیا، ئەمریکا و هێزەهاوپەیمانەکاندا ماوەتەوە. لەسەرئەوبابەتە لەگەل خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دانیشتن دەکەن. و تائیستا چەن کۆبوونەوە ئەنجامدراوە. بەلام تائیستا هیچ ئەنجامێک دەرنەکەوتووە. دۆخێکی بەرچاونییە. بووە ڕۆژەڤ، بەڵام لەسەر چۆنیەتی پرۆژەکە هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە. هەوڵەکان بەردەوامە. ئەمریکا بەنیازە وڵاتانی ئەورووپایی و ئەوولاتانەی کە لە ناوهاوپەیمانیدان بەشداربن. هەول دەدات هەندی شت بە سەرتورکیا بسەپێنێت. بەشیوەیەک کە لەژێرکۆنتڕۆڵی تورکیادا نەبێت و لە ژێرکۆنترۆڵێکی نێونەتەوەییدا بێت. ئێمە هەموو بابەتەکانمان باس کردووە، هەندێک بابەت گرێدراوی عەفرینە، هەندێکیشیان دەربارەی هێزەکانی سەرسنووربوون. بەلام لەو بوارەدا هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە. بۆ ئاشکرابوونی کاتی زۆرتری پێویستە."
ک-ش