ئایا ئەردۆغان زێڕەکانی خۆێی دەنێرێتە سویسرا؟

ڕۆژنامەی بزبازیل کە لە کانتۆنی بازەڵ-ی سویسرا دەردەچێت ، ڕایگەیاند کە ئەردۆغان بڕی ١٩ تەن زێڕی خۆێی لە ئەمریکاوە ڕەوانەی سویسرا کردووە.

ڕۆژنامەی بزبازیل کە لە کانتۆنی بازەڵ-ی سویسرا دەردەچێت ،نوسیویەتی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا  ١٩ تەن زێڕی تورکیا کە لە فورت کنوکس-ی ئەمریکا بووە،ڕەوانەی بانکی ئینتەرناسیۆناڵ-ی سەتلەمەتس-ی شاری بازەل-ی سویسرا کردووە،

لە هەواڵەکەی ئەو ڕۆژنامە سویسرییەدا دەستنیشان کراوە کە هۆکاری  ئەوەی کە تورکیا ١٩ تەن زێڕی خۆی لە ئەمریکا کشاندووەتەوە و ڕەوانەی سویسرا-ی کردووە دەگەڕێنێتەوە  بۆ خراپ بوونی پێوەندی نێوان ئەمریکا وتورکیا.

ئەو ڕۆژنامەیە وەبیری هێناوەتەوە کە لە دۆسیەی ڕەزا زەرابدا، هاوکاری بەڕێوەبەری گشتی هاڵک بانکس-ی هاکان ئاڵتێلا سزا دراوە و ئاشکرای بوو تورکیا ئاستەنگی لەبەردەم گەمارۆکانی سەرئێران دادەنێت و بڕیاری وەهای داوە.

وەزیری ئابووری محەمەد شیمشەک ماوەێک پێش ئیستا لە ڕاگەێندراوێکدا وتبووی، لە کۆیی ٤٩٠ تەن زێڕی تورکیا تەنها ٤٠ تەنی لە تورکیا ڕادەگیردرێت.

لینیک-ی هەواڵی ڕۆژنامە سویسرییەکە: