ئایسه‌ل تووغلووك-یش له زیندان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
جێگری پێشووی هاوسه‌رۆكایه‌تیی گشتیی هه‌په‌گه ئایسه‌ل تووغلووك له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك چووه ڕیزی مانگرتوان.
جێگری پێشووی هاوسه‌رۆكایه‌تیی گشتیی هه‌په‌گه ئایسه‌ل تووغلووك له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك چووه ڕیزی مانگرتوان.
ئایسه‌ل تووغلووك جێگری پێشووی هاوسه‌رۆكایه‌تیی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانی كاندرا ده‌ستی به مانگرتنی ١٠ ڕۆژه له خواردن كرد.
مانگرتنی تووغلووك هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه ماوه‌ی ٧٥ ڕۆژه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له زیندانی ئامه‌د مانی له خواردن گرتووه. هه‌روه‌ها سه‌دان زیندانیی دیكه‌ش له دژی گۆشه‌گیری له مانگرتندان.
s.m