سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له نیوه‌ڕۆی دوێنێوه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه، ئه‌مڕۆ له كۆشكی بێلڤوو له به‌رلین له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور و به مه‌ڕاسیمی فه‌رمی پێشوازی لێ كرا.
ئه‌ردۆغان دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا، له‌ژێر ڕێوشوێنێكی تووندی ئه‌منیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبوویه‌وه.
میت ئاماده‌ی كرد و ئه‌ردۆغان ڕاده‌ستی مێركڵی كرد
به گوێره‌ی هه‌واڵی مێدیاكانی سه‌ر به ئاكه‌په، ئه‌ردۆغان لیستێكی ٦٩ كه‌سی ڕاده‌ستی مێركڵ كردووه كه له لایه‌ن میتی توركیا ئاماده كراوه و داوات ده‌ستگیركردن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌واڵه له مێدیاكانی ئه‌ڵمانیاشدا بڵاوكرایه‌وه و ده‌گوترێت له‌نێو لیسته‌كه‌دا كه‌سانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی كوده‌تای ١٥ی ته‌مووز بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه، هه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، لیسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناقانوونی له لایه‌ن میته‌وه ئاماده كراوه و ناو، ناونیشان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و زانیاری تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه توركیا داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان ده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ دانوستانی چه‌په‌ڵی نێوان حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ردۆغان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌رلین خۆپیشاندانی گه‌وره ساز ده‌كرێن. له ده‌وروبه‌ری شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان، ڕێوشوێنی تووندی هێزه ئه‌منییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر. ئه‌و كامیۆنه‌ی كه له لایه‌ن ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنووری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده كراوه و له‌سه‌ری نووسراوه «ئه‌ردۆغان له ده‌ره‌وه‌یه، په‌یامنێران له زینداندان»، له نزیك شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه دوورخرایه‌وه بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ئێواره‌خوانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌ڵمانیا كه بۆ ئه‌ردۆغان ساز كراوه، پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» له ناوه‌ندی شاری به‌رلین له ناوچه‌ی «Potsdamer Platz پۆتسدامه‌ر پلاتس» خۆپیشاندانێكی گه‌وره ساز ده‌كات و ئه‌ردۆغان شه‌رمه‌زار ده‌كرێت. كۆچبه‌رانی كوردستان و توركیا، زۆر ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و پارتی سیاسی كاتژمێر ١٦ ده‌ست به ڕێپێوانه‌كه ده‌كه‌ن.
دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه ئه‌ردۆغانی تێدا بوو، كاتێك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌ڵمانیا هاته ده‌ره‌وه، له لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه شه‌رمه‌زار كرا. ئه‌ڵمانه‌كان كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕێگرییان لێ كرا گوتیان: «دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان، ئێمه تۆمان ناوێت»
s.m