ئهنجومهنی بهڕێوهبهری كهنهكه كۆبوویهوه
ئهنجومهنی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) ڕۆژی ٢٣ی ئهیلوول\١ی ڕهزبهر سێهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە لە برۆکسل ساز كرد.
ئهنجومهنی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) ڕۆژی ٢٣ی ئهیلوول\١ی ڕهزبهر سێهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە لە برۆکسل ساز كرد.
ئهنجومهنی بهڕێوهبهری كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان (كهنهكه) ڕۆژی ٢٣ی ئهیلوولی ٢٠١٨\١ی ڕهزبهر سێیهمین كۆبوونهوهی ئاسایی ساز كرد. له كۆبوونهوهكهدا باسی بارودۆخی كوردستان، ڕۆژههڵاتی ناوین و جیهان كرا.
له كۆبوونهوهكهی كهنهكهدا جگه لهوهی ههلومهرجی سیاسیی كوردستان و ناوچهكه ههڵسهنگێنرا، هاوكات باسی ڕێكخستن و پلانسازی بۆ ههژدهمین جڤاتی گشتیی کهنهكه كرا كه بڕیاره لە کۆتایی مانگی تشرینی یهكهم ببهسترێت.
ئهنجومهنی بهڕێوهبهری كهنهكه له ئهنجامنامهی كۆبوونهوهكهدا ڕایگهیاند، «لە چوارچێوەی داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا، لە جڤاتی ههژدهمیندا كهنهكه پێ دەنێتە ناو هەنگاوێکی نوێوە تا بتوانێت دەرفەت و مەیدان بۆ پتەوکردنی هێزەکانی یەکێتیی نەتەوەیی پێش بخات.»
دهقی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئهنجومهنی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه):
«کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک.ن.ک سێهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە 2018-09-23 لە برۆکسل گرت. لە کۆبوونەوەکەدا باسی کوردستان بەتایبەتیی و بەڵام هەروەها باسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان سەبارەت بە پرسی کوردستان، کرا.
لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورکیا دوژمنایەتیەکی سرتاتیژیک دژ بە خەڵکی کوردستان پیادە دەکات، ئەوا هێزەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتییش ڕێککەوتننامە یاخود هەڵوێستی هاوشێوەی سیاسیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دژ بە خەڵکی کوردستان بەڕێوە دەبەن. لەبەرامبەر ئەوەدا، دەوڵەتی تورکیا هەموو ئەو هێز و لایەنانەیش وەکوو دوژمنی خۆی دەبینێت کە دۆستی کوردن یاخود دەیانەوێت لەگەڵ کوردان بکەونە جۆرێک لە دۆستایەتییەوە. تورکیا لە لایەکەوە لەگەڵ ئەمەریکا و یەکیەتیی ئەوروپا، لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕووسیا و ئێران و ئێراق سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی دژ بە کورد درێژە پێ دەدات. لە ئاستی نەتەوەییشدا هەر هەوڵ دەدات کە لە ناوخۆدا کورد دژ بە کورد بەکاربهێنێت و کوردان بە شەڕ بدات. لەو بارەوە باشووری کوردستانی کردووە بە نموونەیەک بۆ ڕێگاگرتن لە یەکیەتیی کوردان و کوردستانیان، و لە ڕێگای پارچەپارچەکردنی کوردەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەچێتە باشووری کوردستان و داگیری دەکات.
لەم دەمەی دواییدا لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئێران و ئێراق زیاتر لە دژی کورد بەکاربهێنێت و لەگەڵ خۆیدا بیانخاتە نێو هاوپەیمانیەکی یەکگرتووەوە. ئێران کە ئێستا لە ژێر فشاری سیاسەتی نێودەوڵەتییدایە و دەیەوێت قازانجی خۆی لەو دوژمنایەتیە بکات کە تورکیا دژ بە کورد هەیەتی و لەو ڕووەوە هێرش و پەلامار بۆ سەر کورد زیاتر دەکات. سیاسەتەکەیان ئەوەیە کە وا نیشان بدەن کوردان خاوەن چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤ نەماون و نیین. ئەڵبەت لە نموونەی دەوڵەتی تورکیادا دەرکەوت کە هەموو ئەوانەی وەکوو هێزی دژ بە کورد دێنە مەیدان، بە هەڵوەشان و تێکچوون مەحکوم دەبن. ئەوانەیش کە لەگەڵ پرۆژەی دیموکراتیکیی کوردستانیان دان و کۆمەکی پێ دەکەن، سەر دەکەون.
سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ قۆناخێکە کە پێویستیی بە دروستکردنی یەکیەتیی گەل هەیە. بە هەبوونی یەکیەتیی نەتەوەیی لە ناو کورداندا و پاشان لە سەر ئاستی ئێرانیش یەکیەتیی لە نێوان پێکهاتەکاندا، کوردان دەتوانن ببن بە هێزی یەکەمی بە دیموکراتیکردنی ئێران. هۆیەکانی هێرشی داگیرکەران بەو شێوەیەی ئێستا، نیشانەی لاوازبوونیانە. ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانە لە هەڵپەی ئەوەدان کە ترسیان لە تێکچوون و لەناوچوون لە ناو ئەو هێرشانەدا بشارنەوە. ئیدی لەوەدا نەماوە دژ بە پرۆژەی دیموکراتخوازیی کوردان قەناعەت بە جیهان بهێنن.
دەوڵەتی تورکیا و ئێران نە هەر تەنیا لە ئاستی لەشکریی و سیاسیی، بەڵکو هەروەها لە ئاستی کۆمەڵگایی و ئابووریشدا لە ناو قەیرانێکی دژوار دان. دەوڵەتی تورک لە گشت ناوچەیەکی کوردستان لە شەڕی سپاییدایە و بە هۆی ئەو سەرکێشیی شەڕخوازییەوە کە دژی کوردان هەیەتی ناتوانێت قەیرانی ئابووری خۆی چارەسەر بکات. هەموو برەو دەرفەتێکی ئابووری بۆ بەهێزکردنی سپاکەی بەکار دەبات. بۆ بەردەوام دان بە سیاسەتی شەڕ ئێستا چاوی بڕیوەتە هەل و دەرفەتی ئابووریی وڵاتانی ئوروپا. لەو بارەوە کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگ لە هەموو هێزە کوردستانیەکان دەکات کە هەموو ئەو دەوڵەتانە سەبارەت بە شەڕخوازیی دەوڵەتی تورکیا ئاگادار بکەنەوە و هەتا تورکیا سیاسەتیی ستراتیژیی شەڕەنگێزیی خۆی نەوەستێنێت، یارمەتیی نەدەن و هاوکاریی نەکەن و لە بە کۆمەڵکوشتنی کورداندا نەبن بە شەریکی تورکیا.
ئەمڕۆ بە ڕوونیی دیارە کە داگیرکەرانی کوردستان ئەو هێز و توانا و دەرفەتەیان لاواز بووەکە بێن و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بشکێنن. جێی داخە ئەوە سیاسەتی پارچەبوونی کوردان و نەبوونی یەکیەتیی نەتەوەییە کە ئەم دەوڵەتانە دەتوانن سیاسەتی داگیرکەرانەیان لە سەر کوردستان فەرز بکەن. ئەم دۆخی پارچەبوونە لە ئێستادا زیاتر لە باشووردا هەیە و ڕوو دەدات. سیاسەتی دەسەڵآتداریەتیی باشووری کوردستان نەک هەر لە ناو سنووری پارچەبووندا خۆی بەرتەسک کردووەتەوە، بەڵکو هەروەها لە خودی باشووریشدا بە پارت و ڕێکخراوەکانی باشوور خۆی سنووردار دەکات. لەبەر ئەم هۆیە ئەو مەترسیە هەیە کە کوردان لە ناو چوارچێوەی ئێراقدا دەستکەوتەکانی خۆیان، بۆ نموونە وەکوو ئەرکی سەرۆککۆماریی، لە دەست خۆیان بدەن. ئەگەر سبەیڕۆژ کوردانی باشوور ئەو مافی سەرۆککۆمارییەشیان لە کیس بچێت، ئەوا بەرپرسیاریی لە سەر ئەو دوو هێزە سەرەکیەیە کە تا ئێستا نویانتووانیوە سنووری حیزبایەتیی بشکێنن.
لە دەستدانی ئاڵای سیاسەتی کوردیی لە ئێراق ڕێگا بۆ دەسەڵاتداریەتیی پان – عەرەبیزم دەکاتەوە. پاراستنی بەشی کوردان لە سیاسەتی ئێراقدا پرسێکی حیزبایەتی نییە، بەڵکو پرسێکە کە پێوەندیی بە تەواوی گەلی باشوورەوە هەیە و هاوکاتیش پرسێکی نەتەوەییە. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگی هەموو هێزەکان لە باشوور دەکات کە بە هۆشیاریی و زانیاریی سیاسەتی نەتەوەیی و دیموکراتیکەوە لە ئێراقدا یەک بگرن و پێکەوە بن.
هەر چەندیش دەوڵەتانی داگیرکەر شەڕی خۆیان لە سەر کوردستان درێژە پێ بدەن، هێشتا کوردان ئەمڕۆ لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکوو هێزی پێشەنگ و دیموکراسیی و دۆستی گەلان، بووە بە خاوەن ناسنامەیەکی نوێ. ئیتر وشەی کورد و دیموکراسیی تێکەڵ بە یەکتر بوون. ئەو هێزە دەسەڵآتدارانەی کە دیموکراسیی و هاوژیانیی و پێکەوەبوونی گەلان ناخوازن، ئەوا هەوڵ دەدەن بە شێوازی جۆروجۆر لە ناو گەلەکەماندا هەرکەس بۆخۆیی و پارچەبوون دروست بکەن. ئەمڕۆ لە باکوور- ڕۆژهەڵآتی سووریادا پێشخستنی سیاسەتی دیموکراتیک و بەرابەریی گەلان بوون بە نموونەیەکی جیهانیی. لەبەرئەوەیە هێزی دەرەکیی لە مێژە دەیانەوێت بە نەژادپەرستیی و نەتەوەپەرستیی و جووکدان هێرش بۆ سەر خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ببەن، هەم بەڕێوەبەریی دیموکراتیک و خۆسەر و هەم کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان گەلانی ئاشووری- ئاسووریی- سووریانی - و –کلدانیی وەکوو گەلانی کۆنەوار/ ڕەسەنی هەریمی میسۆپۆتامیا دەبینن. هەموو ئەو مافانەی کە کوردان بۆ خۆیانی دەخوازن ئەوا بۆ هەموو پێکهاتەکانی باکوور، ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوایشی دەخوازن. ئیمە بانگ لە ڕێکخستنەکان و ڕابەرایەتیی گەلی ئاشووری- سووریانی - و –کلدانیی دەکەین کە ڕێگا لە سیاسەتی پرۆڤاکسۆنی/ جوکدانی ڕژێمی سووریا و هێزی دەرەوەی وڵآت بگرن.
کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەروەها لە سەر ڕێلخستن و پلانسازیی ١٨ هەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دوا کە لە کۆتایی مانگی دە دەبەسترێت. ک.ن.ک لە چوارچێوەی داخوازیەکانی گەلی کوردستاندا لە جڤاتی ١٨ هەمینیدا پێ دەنێتە ناو هەنگاوێکی نوێوە تا بتوا نێت دەرفەت و مەیدان بۆ پتەوکردنی هێزەکانی یەکیەتیی نەتەوەیی پێش بخات.»
s.m