ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له یۆنان كۆنگره‌ی به‌ست
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی دیموكرات له یۆنان ٢٣هه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به به‌شداری ده‌یان ئه‌ندام ساز كرد،
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی دیموكرات له یۆنان ٢٣هه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به به‌شداری ده‌یان ئه‌ندام ساز كرد،
كۆنگره‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. دوای هه‌ڵبژاردنی دیوانی كۆنگره قۆناغی ئێستا هه‌ڵسه‌نگێنرا. له هۆڵی كۆنگره پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی چالاكانی مانگرتن له خواردن و پۆسته‌ری «به ڕۆحی چالاكیی مانگرتن گۆشه‌گیری بشكێنن و فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنن» هه‌ڵواسران.
به ناوی دیوانی كۆنگره هۆزان كایا قسه‌ی كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر مانگرتنه‌كان له خواردن و ڕۆژووی مردن دژبه گۆشه‌گیری. ناوبراو گوتی، ده‌یان ساڵه سیاسه‌تی تواندنه‌وه و له‌ناوبردن له‌سه‌ر كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له دژی هێرشه‌كان، مه‌زڵووم و خه‌یرییه‌كان به‌رخۆدانێكی مێژووییان كرد. به‌رخۆدانی كوردستان كه له دژی داعش و فاشیزمی ئاكه‌په كرا، سه‌ركه‌وتوو بووه.
له به‌رده‌وامی كۆنگره‌كه‌دا ڕاپۆرتی كار و ڕاپۆرتی دارایی هه‌ڵسه‌نگێنران. پێشنیاز و ڕه‌خنه‌كان خرانه‌ڕوو. دواتر ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردران.
s.m