ئەنجوومەنی شەنگال له دەرەوەی وه‌ڵات بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر قڕکردنی شەنگالدا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتیانی وه‌ڵاتپارێز و بە تایبەتی کۆمەڵگه‌ی ئێزدی کرد کە بەشداری لە چالاکییەکانی ناڕه‌زایی دەربڕین بكه‌ن کە بە پێشەنگایەتی چه‌تری ئەنجوومەنه‌كانی ژنانی ئێزدی بەرێوە ده‌چن.
مەشەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی ڕێگری له شۆڕشی رۆژئاوا بكات و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات، بە ده‌ستی داعش هێرشی کردە سەر کۆمەڵگه‌ی کورد و هێرشی ٣ی ئابی ٢٠١٨ یەکێك لەو هێرشانەیە.
مەشەدە لە درێژه‌ی بەیاننامەکەدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئەو شتانەی کە داعش نەیتوانی ته‌واویان بكات، ئێستا ئاکەپەی فاشیزم ده‌یه‌وێت خۆی ته‌واویان بكات. ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه کە داگیرکردنی عەفرین، هێرشه‌كان بۆ سەر باشووری کوردستان و بێدەنگییەکانی پەدەکە، بەشێکە لە پیلانه‌كانی رژێمی تورکیا.
ئه‌نجوومه‌نی شه‌نگال له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ڕایگه‌یاند: «پەدەکە پاڵپشتی ئاکەپه‌یه و خزمەتی گەلی کورد ناکات.»
مەشەدە هێرشەکانی سەر عەفرین، بڕادۆست، باکووری کوردستان و شەنگالی بەبیرخسته‌وه و داوای لە گەلی کورد بە تایبەتی کۆمەڵگه‌ی ئێزدی کرد کە رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٨ بەشداری لەو چالاكییانه بكه‌ن كه بۆ ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژی ٣ی ئابی شه‌نگال ساز ده‌كرێن.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگەیاندووه: «چالاکییه‌كان لە لایەن ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدییەوە سازده‌كرێن و نابێ هێچ کەسێک لە ماڵ بمێنێته‌وه. ئازادیی برادۆست، عەفرین و باکووری کوردستان؛ ئازادیی شەنگالە.»
s.m