ئه‌ندامی كه‌نه‌كه عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه له كه‌ركووك كۆچی دوایی كرد
ئه‌ندامی كه‌نه‌كه عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه له شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
ئه‌ندامی كه‌نه‌كه عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه له شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووك عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
عه‌بدولره‌حمان خەلیفە به كه‌سێكی وه‌ڵاتپارێز و نیشتیمانپه‌روه‌ر ناسرابوو، لە دژی داگیرکاری و ده‌ستێوه‌ردانی وه‌ڵاتانی ده‌ره‌كی له كاروباری كوردستان، خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو. ناوبراو پێشتر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بوو، تا ئه‌و ساته‌ی كۆچی دواییشی كرد، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كه‌نه‌كه) بوو و ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی هزری دیموكراتی و ئازادیخوازی.
ناوبراو له دوایین لێدوانی‌دا، ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\٩ی سه‌رماوه‌ز بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا و ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گوتی: داخستنی بارەگه‌کانی تەڤگەری ئازادی به بڕیارێكی سیاسییە نەک قانوونی. هەست دەکەم دەستی دەره‌کی لە پشت ئەو کارانەوە هەن.»
عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی: «ئەو کارانە ئازادیی کارکردنی حیزبه‌سیاسییەکان بەرتەسک ده‌كه‌نه‌وه و ناتەبایی نێوان حیزبه‌كان زیاتر دەکات. ئێـمە ناتوانین به‌رانبه‌ر سوپاکانی دەرەوە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان هێچ بڵێین، كه‌واته بۆ ده‌بێ نه‌هێڵین حیزبێكی سیاسیی کورد کار بکات؟»
s.m