هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ی توركیای نووسی. ده‌میرتاش گوتی: «سنوورداربوون به تێكۆشانی په‌رله‌مانێك كه به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی نه‌ماوه و له‌وێ ڕۆڵگێڕانی دیموكراتیانه به‌ته‌واوی داوای بلۆكی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌یه.»
ده‌میرتاش له ده‌ستپێكی نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نووسینه‌كانی گوزارشت له ڕامانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات و پێشنیازی ئه‌ون.
«به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تییه‌كم نییه كه گوزارشت له هه‌ده‌په بكات، ئه‌م ڕامانه له ڕووی سازمانه‌وه گوزارشت له هه‌ده‌په ناكات. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی ئێمه و گوته‌بێژ ئه‌مه ده‌كه‌ن. من له‌نێو هه‌ده‌په‌دا [كاربه‌ده‌ست] نیم، به‌ڵام وه‌كوو هه‌موو هه‌ڤاڵانی خۆم له به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌م [به‌رپرسیار]م.»
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له نووسینه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر نائاساییبوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و گوتی: «هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران ته‌نیا به‌و شێوه‌یه‌ی كه [پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه نادیموكراتی بوو و كۆتایی هات، با سه‌یری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكه‌ین] مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵه و كه‌مه.»
ده‌میرتاش سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌وڵی ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی جیهانی كه له ٢٠٠٨ به‌دواوه به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها شه‌ڕی دابه‌شكاری هێزه ئیمپریالیسته‌كان به ئامانجی ئاسیا، ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی هێزه ئیمپریالیسته‌كان له عێراق، ئێران، سووریا و توركیای هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌روه‌ها ده‌میرتاش شه‌ڕی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات له توركیا و پێگه‌ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌م شه‌ڕه‌دا، نوێكردنه‌وه‌ی مۆدێلی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بنبه‌ستبوو له لایه‌ن بلۆكی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و هه‌روه‌ها له دژی هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و هێڵه سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌ی كوردان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بونیادیان ناوه و پێگه‌ی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌شه‌كردنانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی: «ئێمه وایداده‌نێین كه به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له‌مه وردبوونه‌ته‌وه.»
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش گوتی: «ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو كه له هه‌ڵبژاردندا پاشه‌كشه به بلۆكی فاشیست بكه‌ن، به‌ڵام له ئاستی جیاوازدا پێشنه‌بینی هه‌بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه باش به‌كارنه‌هێنرێت. ده‌میرتاش هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌م بابه‌ته‌دا به‌رپرسیاره‌تیی هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی هه‌ده‌په به خۆیشییه‌وه هه‌یه. گوتیشی: له‌م باسه‌دا ڕه‌خنه‌نه‌كردنێكی تۆكمه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو له به‌رانبه‌ر گه‌ل، كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره‌یه.»
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و گوتی: «بۆ نموونه بۆچی ڕێ له دزینی ده‌نگ نه‌گیرا، سیسته‌می كۆمپیوته‌ری ناوه‌ندی پارتی كه ٣ هه‌ڵبژاردنه بێ گرفته، بۆچی له شه‌وی هه‌ڵبژاردندا كاری نه‌كردووه و باسی له‌كاركه‌وتنی نه‌كراوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مه نییه، من ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا به‌بیردێنمه‌وه. چونكه وه‌ك پێشتر گوتم، نه نادیموكراتیبوونی هه‌ڵبژاردن سوپرایزێك بوو، نه بۆ ڕێگرتن لێی ڕێوشوێن گیرابوونه‌به‌ر. له دوای هه‌ڵبژاردن ڕوونتر ده‌ركه‌وت كه بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی بریتی نییه له كه‌موكوڕی ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن.»
«ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیی پێشه‌نگایه‌تیی گه‌لیان لێ ده‌كرێت، ده‌بێ بڕیارده‌ر، خۆڕاگر و بوێر بن»
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له به‌رده‌وامی نووسینه‌كه‌یدا گوتی: «بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه له دوای هه‌ڵبژاردن چی ده‌كرێت، هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه نه‌كراوه، مامه‌ڵه‌یه‌كی بێ پێشبینی و بێ ته‌دبیر هه‌یه. كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه هه‌م ده‌ستنیشان كرابێت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنێكی ئاسایی نابێت و ئه‌نجام هه‌ر چییه‌ك بێت تێكۆشان له دژی فاشیزم له هه‌موو بواره‌كاندا گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردن له ده‌ستی ئێوه‌دا [نه‌خشه‌ڕێی تێكۆشان] نه‌بێت. هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن له دوای هه‌ڵبژاردن، هیچ هیوا و تامه‌زرۆییه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌ل درووست ناكات. ده‌رباره‌ی فاشیزم كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌ها ده‌خوڵقێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی [له ده‌ستدا تاكه ده‌رفه‌ت و دوایین ده‌رفه‌ت هه‌ڵبژاردن بوو و ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌ستچوو، هیچ شتێك نییه كه بكرێت]، ئه‌مه به‌ته‌واوی خۆلادانه له سیاسه‌ت و ئاپۆلیتیكییه. به‌و مانایه دێت كه مرۆڤ گه‌ل به ئینسافی فاشیزم بسپێرێت.»
«به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته پێشه‌نگه‌كان سه‌ره‌تا بیكه‌ن ئه‌وه‌یه ده‌موده‌ست هێڵێكی نوێی به‌رخۆدان ده‌ستنیشان بكه‌ن و له كرداردا بیخه‌نه‌ڕوو. سنوورداركردنی تێكۆشانی په‌رله‌مانی كه به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی نه‌ماوه و له‌وێ ڕۆڵگێڕانی دیموكراتیانه به‌ته‌واوی داواكاریی بلۆكی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ده‌په ده‌موده‌ست له كه‌شی «پشوودان» ده‌رچێت و بچێته مه‌یدان. له دۆخێكی وه‌هادا كه په‌رله‌مان، ده‌ستوور، قانوون و دادوه‌ری تێكدراون، ئۆپۆزسیۆنێك كه مافی پرۆتستۆی دیموكراتیانه به‌كارنه‌هێنێت چۆن هیوا به گه‌ل ده‌به‌خشێت؟ به‌تایبه‌تی هه‌ندێك گوته‌بێژی سیاسیی پارتی (هه‌ده‌په) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نیگه‌ران نه‌كه‌ن، به‌و وشانه‌ی كه له‌سه‌ر زاران هه‌ڵبژێردراون، ڕه‌خنه له فاشیزم ده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیمه‌نێك درووست بكه‌ن كه گوایه كاری ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن. ئه‌مه زۆر به‌رچاوه و پێم وایه كه گه‌لیش بێتاقه‌ت ده‌كات.»
له به‌رده‌وامی نووسینه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا هاتووه: «ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕانییان لێ ده‌كرێت پێشه‌نگایه‌تی بۆ گه‌ل بكه‌ن، ده‌بێ زیاتر بوێر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی بڕیاردارانه بن. به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی خۆپارێزانه، به گه‌ڕان به دوای ڕێككه‌وتنێكی بنبه‌ستبوو له‌گه‌ڵ فاشیزم، پێشه‌نگایه‌تی بۆ گه‌ل ناكرێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ قوربانیدان بێنێته پێش چاو، ناتوانێت چاوه‌ڕوان بێت كه هه‌ندێكی دیكه قوربانی بده‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن كه له دژی سازمانبوونی فاشیزم پێویسته ئۆپۆزسیۆنبوونێكی دیموكراتیی كاریگه‌ر بێته ئاراوه، كه‌واته ده‌بێ كرده‌وه‌شتان به گوێره‌ی ئه‌مه بێت. پێویسته ئێوه له‌نێو گه‌لدا به كاریگه‌رترین شێوه تێكۆشان بكه‌ن. پێویسته زۆربه‌ی كات و وزه‌ی خۆتان بۆ خه‌باتی ڕێكخستن و چالاكی دیموكراتی ته‌رخان بكه‌ن.»
ده‌میرتاش گوتیشی: «ده‌رباره‌ی كرده‌وه ناحقوقییه‌كان، پێویسته ئێوه پێشه‌نگایه‌تی پرۆتستۆ جه‌ماوه‌رییه‌كان و مافی چالاكیی ده‌ستووری بكه‌ن. مافی دیموكراتیی میتینگ، ڕێپێوان، كۆڕ و كۆبوونه‌وه و هتد. ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێ ئێوه هه‌موو ڕۆژێك ئه‌مانه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، پێویسته ده‌رفه‌تسازی بكه‌ن بۆ هاریكاری. پێویسته هه‌موو كێشه‌كانی پێكهاته چه‌وساوه‌كان له مه‌یدانه‌كان ڕه‌نگ بده‌نه‌وه و بخرێنه چوارچێوه‌ی كاری ئۆپۆزسیۆنانه و كاریگه‌ری درووست بكه‌ن.»
«له دژی سیاسه‌ته شه‌ڕخوازی و توندوتیژییه‌كان، كاتێك ئاشتی ده‌پارێزرێت، پێویسته مرۆڤ دوودڵ و به‌گومان نه‌بێت. له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك پێویسته مرۆڤ ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه. ده‌بێ ئێوه هه‌موو توركیا تێبگه‌یه‌نن كه كاریگه‌رترین ڕێی شكاندنی ئه‌م خاڵه ڕه‌شه، كۆتاییهێنانه به بێ ئه‌خلاقترین و بێ حقووقترین گۆشه‌گیری له ئیمڕاڵی كه ماوه‌ی ٤ ساڵه به‌رده‌وامه و به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئۆجالان به‌هێزترین ئاكتۆری ئاشتییه. ئه‌گه‌ر ئێوه تێده‌گه‌ن كه جگه له به‌رخۆدان هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه نییه، پێویسته پێشتر ئێوه خۆڕاگر بن و به‌رخۆدان به ڕێكخستن بكه‌ن و شایه‌نی پشتگیریی گه‌ل بن.»
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا هاتووه: «له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا كه هه‌ڕه‌شه له ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز مرۆڤ خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی گه‌ل نه‌كات، ئه‌وا تووشی شكانێك ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌ل. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ گه‌ل په‌یوه‌ندیی به‌هێز بونیاد بنرێت. ده‌بێ له دڵه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌زاران هه‌ڤاڵی ئێمه له زیندانه‌كان و خانه‌واده‌كانیان و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كانی دیكه درووست بكرێت. پێویسته ببینرێت كه له‌م كاتانه‌ی دواییدا ده‌خوازرێت كه هه‌ستی بێكه‌سی بونیاد بنرێت، ده‌خوازرێت كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په و جه‌ماوه‌ر ببڕدرێت. پێویسته له دژی ئه‌مه به‌په‌له ڕێوشوێن بگیرێته‌به‌ر. بزووتنه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خاوه‌نداره‌تی له به‌هاكان نه‌كات، هه‌رگیز ناتوانێت له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه.»
«په‌رله‌مانتاران ده‌بێ هه‌ده‌په وه‌ك پارتیی خۆیان ببینن»
ده‌میرتاش سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌یانه‌وێت له هه‌ده‌په جیاببنه‌وه و له‌سه‌ر ڕێبازی سیاسیی خۆیان درێژه به خه‌بات بده‌ن. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: «پێویسته هه‌ده‌په وه‌ك پارتیی خۆیان ببینن و هه‌وڵ بده‌ن هه‌ده‌په گه‌وره بكه‌ن. نابێ هیچ كه‌سێك خۆی به میوان دابنێت له‌نێو هه‌ده‌په‌دا. پێویسته هه‌موویان تێبگه‌ن كه ئه‌وان به‌ته‌واوی له‌نێو هه‌ده‌په‌دان و خاوه‌نی هه‌ده‌په‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌ش پێویسته ڕێ بۆ ئه‌وه خۆش بكات كه هه‌موو ڕه‌نگه‌جیاوازه‌كان بتوانن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا خاوه‌نی هێزی قسه‌كردن، بڕیار و چالاكییه‌كانی دیكه بن و ده‌رفه‌تی دیموكراتیترین به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تی بونیاد بنێت. له‌بری پێكهاته و مافی پێكهاته‌كه، پێویسته ناسنامه‌ی هه‌ده‌په‌ییبوون و سازمانیی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان هه‌ڵسه‌نگێنرێت و جێگیربكرێت.»
ده‌میرتاش له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه «توركیا پێویستی به پارتییه‌كی نوێ نییه، به‌ڵكوو پێویستی به ئامانجێكی به‌هێزتر هه‌یه. هه‌ده‌په‌ش خاوه‌نی ئه‌و وزه‌یه‌یه، زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزی گه‌لی هه‌یه و هێزێكی سیاسییه كه به‌شی خۆی به‌هێزه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه ڕێكخستنی ئه‌م وزه‌یه بكرێت و مرۆڤ بجوڵێت.»
s.m