هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رلین ئاشكرایان كرد كه كارمه‌ندانی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تۆڕێك كاریان كردووه كه قاچاخچێتیی مرۆڤ ده‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ر پاره‌دا ڤیزایان بۆ وه‌ڵاتییانی سووریا وه‌رگرتووه بۆ گه‌یشتن به ئه‌ڵمانیا.
ڕاگه‌یه‌نرا داواكاری گشتیی به‌رلین ده‌ستی به لێپرسینه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و كاربه‌ده‌ستانی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر. باس له‌وه ده‌كرێت كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه كارمه‌ندانی كۆنسوڵخانه‌كه له‌گه‌ڵ تۆڕێكی قاچاخچێتیی مرۆڤ كاریان كردووه، له نێوان مانگه‌كانی ئاب و كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا له به‌رانبه‌ر ١٢ هه‌زار یۆرۆدا ڤیزایان به ٢٥ وه‌ڵاتیی سووریا داوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پشتڕاستی كرده‌وه
له لێپرسینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بووه كه چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌ولێر تێوه‌گلاون له‌م كاره، هاوكاریی ئه‌و تۆڕه قاچاخه‌یان كردووه و وه‌ڵاتییه سووریاییه‌كانیان وه‌ك وه‌ڵاتیی عێراق پیشان داوه و به‌م شێوه‌یه پاسپۆرتی عێراقیان بۆ دابین كردوون.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی به‌رلین، تۆڕه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری كه‌سه‌كان ئاشكرا نه‌بێت، دوای گه‌یشتنیان به ئه‌ڵمانیا پاسپۆرته‌كانی لێ سه‌ندوون. له‌به‌رئه‌وه‌ش نازانرێت كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڤیزا به چه‌ند كه‌سی سووریا دراوه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له ڕۆژنامه‌ی «دێر شپیگل»ی ئه‌ڵمانیادا بڵاوكرایه‌وه، وه‌زاره‌تیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لێدوانی دا و سه‌ره‌ڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و دۆخه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی هه‌ولێر سه‌یره.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ساڵی ٢٠٠٩ به مه‌ڕاسیمێكی فه‌رمی كرایه‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك-ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر كه ئێستا سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیایه، ئاماده‌بوو.
s.m