سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا كه له ساڵی ٢٠١٤ به‌دواوه به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی عێراق كران، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌ركه‌كانیان به‌رفره‌وانتر كرا. هه‌رچه‌نده ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازانه له كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی له عێراق به‌رفره‌وانتر بكات.
له كه‌مپێكی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی له نزیك به‌غدا ١٥ سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا هه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه‌ی مێركڵ ده‌ستنیشانی كرد كه له كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته ٥٠ سه‌رباز.
ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له هه‌رێمه‌كه بمێنێته‌وه
ئورزولا ڤۆن دێر له‌یه‌ن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان له عێراقدا. ده‌ستنیشانی كرد تێكۆشانی دژ به داعش له هه‌رێمه‌كه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌وانه له بونیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وام بن و ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزن.
وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به ناڕاسته‌خۆ ئاماژه‌یه‌كی وه‌های كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌مان به‌رنامه‌ی بۆ ئوردنیش هه‌یه. ئه‌ڵمانیا له كاتی ناسه‌قامگیربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌ربازه‌كانی له بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركیا بۆ ئوردن گواسته‌وه. له‌و بنكه‌یه ٤ فڕۆكه‌ی جۆری تۆرناده‌ی ئه‌ڵمانی و نزیكه‌ی ٢٩٠ سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا هه‌ن.
ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق و ئوردن مانگی مارسی ئه‌مساڵ درێژكرایه‌وه. ئه‌و كاته پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته پشتیوانی‌یان له‌و بڕیاره كرد و پارتی چه‌پ، پارتی سه‌وز و پارتی ڕاستڕه‌وه‌كان دژی درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا له‌و دوو وه‌ڵاته وه‌ستانه‌وه. هه‌روه‌ها فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی ئازاد-یش له په‌رله‌مانی فیدڕاڵ ده‌نگی به پڕۆژه‌كه نه‌دا. ئه‌گه‌ر ڕه‌شنووسێكی دیكه له‌وباره‌یه‌وه بچێته په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا نازانرێت ئه‌نجامێكی چۆنی ده‌بێت.
s.m