ئه‌ڵمانیا چیی ئه‌ردۆغانه؟
«تێگه‌یشتین كه ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست و داگیركه‌ر ماوه‌ی سه‌د ساڵه كوردان قڕ ده‌كات، به‌ڵام خێره كاتێك هه‌ر هێزێكی فاشیست ته‌نگاو ده‌بێت، ئێوه به چه‌ك و پاره هاریكاری ده‌كه‌ن؟»
«تێگه‌یشتین كه ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست و داگیركه‌ر ماوه‌ی سه‌د ساڵه كوردان قڕ ده‌كات، به‌ڵام خێره كاتێك هه‌ر هێزێكی فاشیست ته‌نگاو ده‌بێت، ئێوه به چه‌ك و پاره هاریكاری ده‌كه‌ن؟»
«فاشیزمی ئه‌ردۆغان كاتێك چالاكیی دایكانی ئاشتیی قه‌ده‌غه كرد و هێرشی كرده سه‌ر چالاكییه‌كه، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش هێرشی كرده سه‌ر لاوانی كورد. ئه‌ڵمانیا دواتریش فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتووری كوردی قه‌ده‌غه كرد كه له ساڵی ١٩٩٢ به‌داوه به‌رده‌وامه. ئه‌ڵمانیا به‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌ریخست كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغانه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی سه‌د ساڵه له هه‌موو جموجۆڵێكی دژ به كوردان به‌شداره. له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا یه‌كێك له به‌رپرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی قڕكردنی كوردانه. هه‌ر كاتێك ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و قڕكه‌ر هێرشی كردبێته سه‌ر كوردان، هه‌میشه ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا خۆی خستووه‌ته ته‌نیشتی. سه‌ره‌ڕای هاریكاریی چه‌ك و مادی، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له ساڵی ١٩٨٧دا له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردان هێرشێكی به‌رفره‌وانی ده‌ستپێكرد و به دۆسیه‌ی دۆسلدۆرف نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌تی توركی كرد. له‌م دۆسیه ڕووڕه‌شه‌دا، شه‌ڕڤانانی ئازادی به‌هۆی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه گوایه له لوبنان كردوویانه، دادگه‌یی ده‌كران. نه لوبنان سكاڵای تۆمار كردبوو نه هیچ كه‌سیش داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كردبوو. دادوه‌رانی ئه‌ڵمانیا چووبوونه شوێنی دادوه‌ره سه‌ربازییه‌كانی تورك.
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان كه له دۆسیه‌ی دۆسلدۆرفدا دادگه‌یی ده‌كرا، به چیرۆكێك دۆخی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای ده‌گێڕایه‌وه. چیرۆك وه‌هایه، [كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ر له‌وه‌ی بمرێت، وه‌سێتی خۆی ده‌نووسێت و بۆ سه‌گه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت. دوای مردنی ئه‌و كه‌سه، كاتێك وه‌سێت ده‌خوێنرێته‌وه كه‌س نازانێت ئه‌و بابه‌ته چۆن چاره‌سه‌ر بكات. ده‌چنه لای قازیی شاره‌كه. قازی وه‌سێته‌كه ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌م ماڵ و موڵكه ئیدی بوونه‌ته هی ئه‌و. ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته لای قازی، به‌هۆی چاره‌سه‌ربوونی بابه‌ته‌كه ئارام ده‌بنه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له لای قازی هه‌ڵده‌ستن، یه‌كێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای قازی و ده‌ڵێت: من له بیرم كرد بپرسم، ئایا ئێوه چی ده‌بنه سه‌گی مردووه‌كه؟]
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاش شایه‌نی پرسیارێكی وه‌هایه؛ ئایا ئێوه چیی ئه‌ردۆغانی فاشیستن؟
له كاتی ئه‌نوه‌ر پاشای فاشیست و له كاتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ١٢ی ئه‌یلوولدا ئێوه چیی ئه‌وان بوون؟
ئێمه تێگه‌یشتین كه ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست و داگیركه‌ر ماوه‌ی سه‌د ساڵه كوردان قڕ ده‌كات. به‌ڵام خێره هه‌ر كاتێك هه‌ر فاشیستێك ته‌نگاو ده‌بێت ئێوه به چه‌ك و پاره هاوكاری ده‌كه‌ن؟
فاشیزمی ئه‌مڕۆی ئه‌ردۆغان له فاشیزمی هیتله‌ر زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه و هه‌وڵ ده‌دات ڕژێمی دیكتاتۆر دامه‌زرێنێت. هه‌ر ڕۆژ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا خوێن ده‌ڕژێت. له دژی گه‌لان شه‌ڕ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. هه‌موو قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ماف پێشێل ده‌كرێن. فاشیزمی ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی غه‌دار هێرش ده‌كاته سه‌ر دیموكراتخوازه‌كانی كورد و توركیا و ده‌یانخاته زیندانه‌كان. پشتگیری كردنی ئه‌ردۆغان كاری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیایه؟
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا و حكوومه‌ته‌كه‌ی شایه‌نی ئه‌م پرسیاره‌یه: ئێوه چیی ئه‌م فاشیسته‌ن؟»
s.m