ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له لیجه به‌رده‌وامه
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د ماوه‌ی ٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د ماوه‌ی ٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی مزاگ، باراڤ و كۆرمك-ی ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د ده‌ستی پێكردبوو، له ڕۆژی سێیه‌مدا به‌رده‌وامه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تیمه تایبه‌ته‌كانی جه‌نده‌رمه و پۆلیس به‌شدارن.
دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا گوندی گۆكچه كه ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌كانی لیجه و دێرا هێنێ به‌رفره‌وان بووبوو. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا كه له گه‌ڕه‌كی سپه‌نی سه‌ر به پاییزاوا-ش ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێكردووه.
s.m