ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی شەرمەزار کران، "ئێمە ناترسین!"

سەرەتا لە ئەنقەرە، شەستەنبۆڵ و وان لە چەندین شار ئۆپەراسیۆنی قرکردنی سیاسی شەرمەزار کرا.

دوێنێ لە ئەنقەرە وەک ناوەند بە گشتی لە ١٤ شار ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئەنجام دران، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ئەوانەی بۆ دیموکراسی هەوڵ دەدەن دەستگیر کرا. ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی، لە ئەنقەرە، ئەستەنبۆل و وان شەرمەزا کرا.

ئه‌نقه‌ره‌

لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD)، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییانەی ئەنقەرە، لەناوەندی یەکێتی موڵکییەکانی ئەنقەرە لێدوانیان بۆ ڕاگەیاندنەکان دا. لە هۆڵەکە نووسراوی "رێگری لە ئازادی ڕادەربڕین ناکرێت" بەرز کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی هەدەپە فیلیز کەرەستەچی ئۆغلو، نووسەر فکرەت باشقەیا، شاعیر ئەحمەد تەلی و ڕۆژنامەنووس حسێن ئایکوڵ و چەندین کەسایەتی دیکە ئامادە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی لقی ئیهادەی ئەنقەرە سەڤەل تورگوت ڕایگەیاند، لە بارەی بیانووی دەستگیر کردنەکان هیچ زانیارییەکیان نەداوەتە پارێزەران. تورگوت ڕاشیگەیاند کە ماوەیەکی درێژە ڕەواترین مافە یاساییەکانی ئازادی ڕادەربڕین بیانو دەگرن و دەیکەنە فاکتەری دەستبەسەر کردن و دەستگیر کردن.

تورگوت ئەوەشی ڕاگەیاند کە بە دەستبەسەرکردن و دەستگیر کردنەکان ئامانجیان ئەوەیە کە لەناو کۆمەڵگەدا ترس زیاد بکەن و بەم شێوەیە قسەی کرد: "ئەوە ناڕوونی دروست دەکات. ئەو کەسانەی ئازاد دەکرێن، بە مەرجی چاودێریکردنی دادگا ئازاد دەکرێن. هەورەها مەرجی ئیمزا و قەدەغە دەرچوون لە وڵاتیان پێدەدەن. ئازادی هاولاتیان سنووردار دەکەن. ئێستا نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس بە مەرجی چاودێری دادگا سزا دراون. دەستبەسەرکردنی بە مەبەستی ترساندن مایەی قبول کردن نییە. مافی ڕادەربڕین لە جاڕنامە نێونەتەوەییەکاندا مسۆگەر کراوە. ئەوە مافە تاوان نییە. نابێتە تاوان".

فیلیز کەرەستەچی ئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەنقەرە قسەی کرد و وتی: "بە دەستگیرکردنەکان دەیانەوێت لەناوببەن. ئەگەر ئەمرۆ لێرەین، لەبەر ئەوەیە کە ناترسێین. کۆتایی ئەم ڕێگەیە بۆ ئەوان دوور نییە. ئەم وڵاتە بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک بۆ هەموومان دەبێتە وڵاتێکی ژیان".

نووسەر فکرەت باشکایا-ش ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژێم هێرشێکی بەرفراوان پێشدەخات و وتی: "ئەو هێرش و سیاسەتە تەنیا گرێدراوی تورکیا نییە. سیستمی جیهانی سەرمایەداری ئیدی پۆتانسیەلی خۆی تەواو کرد. سەربەرزیی ڕەوای خۆی ون کردووە. لەبەر ئەوە دەیەوێت بە توندی ئامرازەکانی تیرۆر بەڕێوە ببات. بەڵام فاشیزمی نەولیبرال لایەنێکی دیکەی جیاوازی هەیە. ئەویش فاشیزمی نەولیبرالی ئیسلامییە".

ئەسته‌نبۆل

پلاتفۆرمی شاخان ی کەسکی ئەستەنبۆڵ لە لقی شەشەم ی زانستگەی ئەگتم سەن کۆبوونەویەکی بەڕێوەبرد و کاردانەوەی بەرانبەر دەستگیرکردنەکان نیشان دا. پلاتفۆرمە داوای کرد کۆتایی بە گوشارەکانی سەر سەندیکاکەیان بهێن. بەناوی پلاتفۆرمی هەڤرۆکی لقی SESی ناوچەی شیشلی، فەردانە چاکر لێدوانی دا. باسی ئەوەی کرد کە لە تورکیا هەموو ڕۆژێک ئەندام و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ڕەنجدەران و دیموکراسی، پارێزەرانی مافەکانی مرۆف و پارتە سیاسییەکان دەستگیر دەکرێن و وتیشی: "بە تایبەتی لە ئەنقەرە ئەو بێ یاساییە ماوەیەکی درێژە بەردەوامە. ئۆپەراسیۆنی دوێنێ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، نیشان دەدات کە دەسەڵات بۆ ئەوەی بوونی خۆی بەردەوام بکات، سیساەتە فاشیستییەکانی جێبەجێ دەکات. چاکر داوای کرد هەموو هاوڕێکانیان کە دەستگیر کراون، ئازاد بکرێن".

وان

لە وان، نوێنەرانی ڕەنج و دیموکراسی لە لقی SESی وان، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان بەڕێوە برد و کاردانەوەیان بەرامبەر دەستگیرکردنەکان نیشان دا. ڕاگەیاندراوەکە لە لقی SESی وان، لە لایەن هاوسەریکی وان سەزەر ئورونجەوە خوێندرایەوە. ڕاشیگەیاند کە لەبارەی لێپرسینەوەی بریاری شاردنەوە دراوە و لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕێکانی ناتوانن زانیاریان دەست بکەوێت. ئورنج ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەردەوام بکات، کاری فاشیستانە دەکات و ئەو سیاسەتانە بە ڕەوا دەزانێت، لە درێژەدا وتیشی: "جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە مافی گردبوونەوە و خۆپیشاندان مافێکی ڕەوا و یاساییە. بە دەستگیرکردن و توندوتیژی ناتوانن لەو مافە کۆمەڵایەتییە دوورمان بخەنەوە. دەمانەوێت ئەو هاوڕێیانەمان کە دەستبەسەر کراون، بەپەلە ئازاد بکرێن".