ئۆپەراسیۆنەکانی قەسەدە ڕێگەی نەدا لە ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت

چەتەیەکی داعش کە لە ڕۆژئاوا دەستگیرکراوە وتی، هاوشێوەی هێرشەکەی فەرانسا پلانیان دانابو کە لە ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجام بدەن. ئاشکرابوو کە ئەوچەتەانەی کە خۆیان بۆئەو کۆمەڵکوژیە ئامادەکردبوو لە سایەی تێکۆشانی قەسەدەوە نەیانتوانی خۆیان بگەێننە ئەورووپا

چەتەیەک بە ناوی ئۆگووز-گ. کە لە ڕێکەوتی تەشرینی یەکەم/خەزەڵوەری ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە دەستگیرکراوە، بۆ میدیایەکی ئەڵمانی قسەی کرد.

'پلان بۆکۆمەڵکوژییەکی گەورە هاوشێوەی فەرەنسا دانرابوو'

چەتەیەکی تورک کە لە بەندیخانەکانی قەسەدەدایە، ڕێگە درا کە میدیا ئەڵمانیەکانی ( NDR, WDR û Suddeûtscher Zeîtûngê ) چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاشکرا بوو، کە پێش لە هێرشێکی گەورەی خۆکوژی لە ئەڵمانیا گیراوە.

چەتەیەکى تورک بە ناوی ئوگووز. گ. کۆمەڵکوژییەکی فەرەنسای وەبیرهێنایەوە، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی ١٣٠کەس. ئوزگووز گ، ئەوەی خستەڕوو، کە بۆ ئەڵمانیاش پلانی ئەوە دانرابوو، کە هاوشێوەی فەرانسا کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت.

بە پێی ئەو بانگەشانەی،  NDR, WDR û Suddeûtscher Zeîtûngê  ئەوەیان بۆ بەرپرسانی ئەڵمانیا پشتراست کردووەتەوە کە داعش بەنیاز بووە بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژییە ٣ گروپ لەچەتەکانی خۆی ڕەوانەی ئەڵمانیا بکات.

' ئەو کەسەی پلانەکەی بۆ باس کرابوو بۆدەزگەی هەواڵگری ئەڵمانی کاری دەکرد'

هاوسەری ئوگووز گ . مارجێا م . بە هۆی ئەوەی کاری سیخوڕی بۆ دەزگەی هەواڵگری ئەڵمانیا دەکرد پلانەکەی ئاشکرا کرد. تائیستا ڕۆڵی مارجێا م نەزانراوە. بەڵام پلانداڕێژی سەرەکی چەتەیەکی داعشە بە ناوی توماس ج  کە بەئەسڵ خەلکی سویسرایە. گومان دەکرێت توماس ج لەشەڕی دژی قەسەدە دا کوژرابێت.

ئەوەش ئاشکرا بوو، کە هێرشبەران پلانی ئەوەیان دانابوو کە بە ٣ گروپ هێرش بکەنە سەر فێستیڤاڵی موزیکی ئەڵمانیا.

' بەسایەی ئۆپەراسیۆنەکەی قەسەدە، گروپە تیرۆریستییەکان نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا'

بە سایەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەسەدە، کە نەک تەنیا لە ڕۆژئاوا، بەڵکو لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گورزی سەختی لە چەتەکانی داعش داوە، پێوەندیی چەتەکانی لەیەک دابڕاندووە و ناتوانن لە هەرێمەکە دەربکەون. چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک لەو چەتانە لەلایەن قەسەدەوە کوژرابێتن، یان پێش ئەوەی خۆیان بگەیەننە تورکیا دەستگیر کرابێتن.

ک-ش