ئۆک: پێویستە یاری بە چارەنووسی گەلەکەمان نەکەین -٢-

ئۆک ڕایگەیاند، پێویستە کورد لەدژی هێرشی داگیرکەری یەکبگرێت و وتی، "دۆخی زینی وەرتێ بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر بکرێت. پێویستە یاری بە چارەنووسی گەلەکەمان نەکەین. ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە بکشێنەوە کێشەکە چارەسەر دەبێت."

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداری لە بەرنامەی ڕۆژەڤی وڵاتی ستێرک تی ڤی کرد.

هەر لە مدواییەدا لە تورکیا گفتوگۆ لەبارەى کودەتا و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت. ئەو گفتوگۆیانە بە چ مەبەستێک ئەنجام دەدرێن و هۆکارەکەى بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

بە بڕوای من ئاکەپە خۆی بۆ خۆی رۆژەڤ دیاری دەکات و ئەوانى تریش بە دەوری ئەو رۆژەڤەدا دەسوڕێنەوە. دەیەوێت لەسەر راستیی درۆکەى خۆی، ئەو ئاڵۆزییەى لە تورکیا هەیە و دۆخی ئابووری کە بەهۆی سیاسەتەکانى ئەوانەوە بە بنبەست گەیشتووە و فاشیزمەکەیان پەردەپۆش بکەن، پینەى بکەن، یان بیشارنەوە. بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەبارەى رۆژەڤێکى قورس و دژوارەوە دەکەن. یانی تورکیا چ پێویستیی بە کودەتا هەیە؟ پێویستی بە کودەتا نییە. ئاکەپە هەر خۆی دەسەڵاتە. رێبەر ئاپۆ پێشتر وتبووی 'ئەردۆغان پێویستی بە ئەرگەنەکۆنە، لە بەرامبەر ئەرگەنەکۆندا بێ ئیرادەیە. ئەرگەنەکۆن و ئەو پێکهاتانەى تر کە دەزانرێت، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیان بە ئەندازەى پێویست بۆ خۆیان بەکار دەهێنا. بەرژەوەندییان پێکەوەیە و پێکەوەش لە دەسەڵاتدان، پێکەوە خاوەن کودەتان. یانی لە دەرەوەى ئەوە کودەتایەکى فاشیستیانەتر و دەسەڵاتدارانەتر لە گۆڕێدا نییە. کودەتا و دیموکراسیش لەگەڵ یەک ناکۆکن، کەسێکى لەو جۆرە کە بەرامبەر بە فاشیزمی ئاکەپە کودەتایەکى جیاواز ئەنجام بدات، لە گۆڕێ نییە و نابینرێت، بەڵام کودەتایەکى میکانیکییە و وەک رێبەر ئاپۆ وتی 'بە جۆگەکەى خۆیدا دەڕوات'. یانی هیچ بڕیارێک نییە کە ئاکەپە نەتوانێت لە پەرلەماندا تێپەڕێنێت. هیچ ماف و ئەرکێکى ئەردۆغان نییە، کە کەى چیی خواست بەدیی نەهێنێت. هەموو شتێکیان هەیە. دیکتاتۆریشە، یانی لە رووی ئوسوڵییەوە هیچ بەڕێوەبردنێک بەسەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەدا تێناپەڕێت. هەموو شتێک جێبەجێ دەکەن، بۆیە بە بڕوای من کودەتا بابەتێکى ساختەیە. هەڵبژاردنیش هەروەها. ئەردۆغان ئەوەندە ئەحمەق و گەمژە نییە لەو شوێنەدا کە خۆی دروستیکردووە و دەسەڵاتی خۆی تیادا بەرێکخستن کردوە و خۆی بەسەر هەموو شتێکدا بە دەسەڵات دەبینێت و باش دەبینێت، کە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە چ گەلی کورد، گەلی تورکیا، چ ژنان و چ کرێکاران بە گشتی هیچ بڕوایەکیان بەوان نەماوە و تاوەکو دێت دەنگیان کەم دەکات. ئەردۆغان و باخچەلی خۆ ئەحمەق و گەمژە نین لەو دۆخەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن. دەنگی ئاکەپە – مەهەپەش دادەبەزێت. هەموو کات بەو شێوەیەى ئێستا بۆیان ناچێتە سەر، هەندێک جاریش ژێر دەکەون. هێشتا لە میلەت دەترسێت و لە ژێر گوشاردایە. داواکانی خۆیان بە ئاسوودەیی ناڵێن و بیر لە چی دەکەنەوە نایڵێن. لە راستیدا دۆخی ئاکەپە و مەهەپە مەترسیدارە. لەو دۆخەدا و لەم قۆناغەى ئێستادا، هێنانە پێشەوەى گفتوگۆ لە بارەى کودەتا و هەڵبژاردنەوە بۆ دیاریکردنی رۆژەڤە. پێویستیان بە هەڵبژاردن نییە، ئەو کاتە چی دەبێت، ئەگەر کۆمەڵگە ڕاپەڕێت، ئیدی شوێنی مانۆڕدان بۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە نامێنت، یانی لە ناو پەرلەماندا گروپی گەورەى وەک ٤٠ -٥٠ کەسیان لێ جیادەبێتەوە، دەچنە ناو حیزبی تر، یانی ژمارەیان لە پەرلەماندا کەم دەبێتەوە، ئەگەر ناچار بێت رەنگە ئەوە بکات، بەڵام ئەردۆغان بە حەز و خواستی خۆی هەڵبژاردن ناکات. هەڵبژاردنیش زۆر چارەسەری نییە

ئێمە لە ساڵیادی گەزیداین، لە رۆژی ئەمڕۆماندا لە بەرامبەر فاشیزم، کە لە هەموو روویەکەوە لە دژی کۆمەڵگە خۆی بەرەوە پێش دەبات، بەرەیەک وەک ئەوەى لە گەزی هەبووە پێویستە، بەڵام بۆ ئەو بەرەیە دروستنەبووە؟

بێگومان، گەزی لە ٢٠١٣ روویدا و چی بووە هۆی روودانی؟ دەخوازرا شێوە و رووخساری ئیستەنبول بگۆڕدرێت. یانی بیکات بە کۆنکرێت و بتون و دارەکان ببڕێت و لە ناویان ببات. بەپێی خواستی خۆی ناوەندەکانی بازرگانی بۆ کڕین و فرۆشتن دروست بکات. لەو کاتەدا هۆشمەندییەک هەبوو و کۆمەڵگە ناڕەزایەتیی خۆی نیشاندا. وتیان، ئێمە نامانەوێت دارەکانمان ببڕدرێنەوە، ئێمە نامانەوێت هەموو شوێنێک بکرێت بە کۆنکرێت. بەو جۆرەیە کە لە بەرامبەر ژینگە، پاکوخاوێنیی سروشت، شارەکان، هەوای پاک و دوای ئەوەش لە دژی فاشیزم، کاپیتالیزم، دەسەڵاتداری و ئەگەریش نارێکخستنبووش بوو بێت، گەزی بووە هۆی ئەوە کە بزاوتێک دروست ببێت. سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ، لیبراڵ، خوێندکاران، گەنجان، ژنان، ژینگەپارێزان، ئاژەڵدۆستان، دژە کاپیتالیستەکان و هەموان خۆیان یەکخست. زۆربەیان وەک دژە سەرمایەداری، زۆربەیان وەک دژبەری تاڵانکردنی سروشت و لە دژی ئەوانەى یاری بە ژیانی مرۆڤەکان و پاک و خاوێنی دەکەن تێکۆشان. ناوەرۆکەکەى چی بوو، دیموکراسی بوو.

یانی بۆ ئەوان پێوەری هەموو شتێک و بنەمای هەموو شتێک دیموکراسی بوو. دیموکراسییان بەو جۆرە کێشا. هەموویان یەکتریان قبوڵ کرد. واتە، سۆسیالیستەکان و لیبرالیستەکان یەکتریان قبوڵ کرد. لێبراڵەکان ئاییندارەکانیان قبوڵ کرد، گەنجانیش ئەوانی تریان قبوڵ کرد، یەک ئامانج  و هۆکار هەبوو، ئەویش ئەوەبوو کە بەرامبەر بە دیکتاتۆری ئیرادەى دیموکراتیک دروست بێت و بەرەوپێش بڕوات. بەڕاستیش گەنجان رۆژەڤێکیان دیاریکرد و دروستیان کرد و هەژاندیشی. ئەردۆغان ترسا، واتە لەو رۆحەى گەزی ترسا، گەزی رۆحێکە. یانی رۆحێکى چۆن؛ ئێمە دەتوانیین پێی بڵێین، سەرکێشی و راپەڕینێکى دیموکراسی. یانی قبوڵ نەکردنی دەسەڵات و دیکتاتۆریی فاشیزم، لەوانەى لە دژی  پیسیی ناو کۆمەڵگەوە بگرە تاوەکو ئەوانەى لە دژی تێکدانی سروشت بوون. هەموو پێکهاتەکانى کۆمەڵگە بە یەکگەیشتن و لەگەڵ یەکتر ورە و حەماسەتێکیان دروستکرد. رۆحێکیان دروستکرد و بە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبوویەوە. یانی بەو جۆرە نییە کە ئەردۆغان باسی دەکات، چونکە بە راپەڕینی رادیکاڵ و ئەگەریش وا نەبێت بە هەڵوێستێکى زۆر کاریگەرانە و زۆر رەوا بەرەو پێشچوو. ئەردۆغان لەوە ترسا و بۆ ئەوەش بە هەموو شتەکاندا رۆیشتەوە و رەچاوی کردن. یانی دەیان کەسی کوشت و شەهیدیکردن، برینداریکردن و سوتاندنی، یانی سەیری کرد و دڕەندەیی و تۆقاندنی بۆ دروستبوو، ئەگەر بەر بە گەزی نەگرێت و لە چەند ناوچەى تر گەزی بەرەو پێش بڕوات، ئەوا دەبێت لە دەسەڵات بڕوات. لەوە ترسا و هەموو مەترسییەکانی دایە بەرچاوی خۆی و گەزیی قەدەغە کرد. ئەمڕۆش بینیتان، ژمارەیەکى زۆر سیاسەتمەدار و ژمارەیەکى زۆریش خەڵکیان زیندانیکردووە. بۆ نمونە دەوترێت عوسمان کاڤاڵ تەنها لەبەر ئەوەى پشتیوانیى لە گەزی کردووە، تەنها لەبەر ئەو هۆکارە تاوەکو ئێستا لە زینداندایە. ژمارەیەکى زۆر لە سیاسەتمەداران، رۆشنبیران و ژینگەپارێزان کە لە دژی دیکتاتۆری خاوەن هەڵوێستن زیندانیکراون. بەڵام ئەو رۆحەى گەزی وەک هەوڵێکە، بۆ مێژووی شۆڕشی دیموکراسی لە تورکیا هەنگاوێکى گرنگ و پێویستە و هەموو کات لەو رۆحە هێز و ئەنجام بەدەست دێت.  ئەمڕۆ ئێمە سەیر دەکەین هۆکاری زۆرتر هەیە، کە رۆحێکى گەورەتر لە گەزی دروست بکرێت و هەڵوێستێک پێشبخرێت. بۆ نمونە گەزی لە بەرامبەر فاشیزم و دیکتاتۆری، لە دژی پیسکردنی سروشت و هەروەها لە دژی گوشارەکانى سەر کۆمەڵەگە و بۆ پاکوخاوێنیی شارەکان و هەوا تێدەکۆشا، بەڵام ئەمڕۆ هەموو ئەوانە زۆرتر و زۆرتر بۆ دیکتاتۆری و فاشیزم پێویستن. لە چانکایا و لە زۆر شوێنی کوردستان و تورکیا سروشت لە ناو دەبەن، یانی لە ناوبردنی سروشت زیاتر بووە، نەک ئەوەى ئاکەپە پاشەکشەى کردبێت، بەڵکو زۆرتر پێداگری لەسەر کارەکانى دەکات. لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە دڕندەیی و فاشیزمەکەیان زۆر روون و ئاشکرا و زۆرتر خۆی دەرخستووە. هیچ کەسێک نییە کە لە مەترسی و دڕندەیی ئاکەپە – مەهەپە زیانی پێنەگەیشتبێت و کاریگەریی لەسەر دروست نەبوو بێت. لەو کاتەدا کارە دروستەکە چییە؟ ئەوەیە کە ئەوانە هەموو هێز، ئیرادە و توانای خۆیان یەکبخەن و بە تەواوی و رێک وەک رۆحی گەزی بەراستی خاوەن تێکۆشان بن.  ئەمڕۆ زۆرتر پێویستە. یانی ئێستا کرێکاران تەنها خۆیان ناتوانن کارێک بکەن، ژنان خۆیان بە تەنها ناتوانن کارێک بکەن، گەنجان ناتوانن بە تەنها کارێک بکەن، سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ و لیبراڵ و هەر یەکێکی تریش لەوانی تر خاوەن هێز و گرنگن، بەڵام هەموویان پێکەوە زۆر شکۆمەندتر، گرنگتر دەبنە خاوەن هێز و کاریگەرتر دەبن. بۆ ئەوەش لە پێشتر گرنگترە، کە بەرامبەر بە فاشیزم بە رۆحێکی لەو شێوەیەى گەزی، رادیکاڵ، دیموکراسی و داواکانى دیموکراسی و ئازادی بەرەو پێش ببەن. بۆ نمونە ئێمە سەرنج بدەین ئاکەپە نایەوێت و رێگا نادات دەنگێکى جیاواز بەرزبێتەوە و دروست بێت. تەنانەت جەهەپەش بە پاساوی ئەوەى پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە پێناسە دەکات. باشە گەلۆ عەقڵی دەیبڕێت؟ لە هەموو بڕیارە گرنگ و ستراتیژییەکاندا چ هێرشکردنە سەر باشوور، چ هێرشکردنە سەر رۆژئاوا، جەهەپە پشتیوانیی لێکردووە و بووەتە هاوبەشی مەهەپە و ئاکەپە، بەڵام هێشتا دەیەوێت هەر بێدەنگی بکات. ئەوەتا بە پاساوی ئەوەى 'پەیوەندیت لەگەڵ پەکەکە هەیە'، 'ئەوەتا تۆ لەگەڵ هەدەپەدا لە پەیوەندیدایت' دەیانەوێت بە جەهەپە بڵێن، لە شوێنى خۆتاندا راوەستن، بێدەنگ و بێ ئیرادە بن. بەراستیش هەندێک ئەنجامیان لەوە بە دەستهێناوە. یانی جەهەپە بە ئیرادە و بوێرانە ناڵێت، کە تۆ چی دەڵێیت بیڵێ، تۆ درۆ دەکەیت، تۆ دیکتاتۆریکی و  من لە بەرامبەر تۆدا خاوەنی تێکۆشانم و تەنانەت من پێشەنگایەتی بۆ ئۆپۆزسیۆن دەکەم، ئەو رۆڵە بە خۆی نادات. دەڵێت، ئاخۆ ئەگەر هەنگاوێک هەڵگرم چۆن پێناسەى دەکەن، هەر خۆی ئەوەى لە رۆحی جەهەپەدایە و لەبەر ئەوەیە لە جەهەپە زیاتر، جەماوەری جەهەپە و جەهەپەییەکان زیاتر بۆ دیموکراسی کراوەن، بەڵام ئەوانەى سەرەوە جیاوازن. هەموو پێکهاتەى ژێرخانە بە رۆح و ورە و ئیرادە بکەن، یەک دەرفەت و شانس بۆ ئەردۆغان نامێنێتەوە. حیزبی گەلەجەک، حیزبی دەعوە هەیە، زۆرێک هێز و رێکخستن لە دژی فاشیزم کە بەراستی دەیانەوێت پێشکەوتنێک هەبێت و تێکۆشان بەرز بکرێتەوە بە گۆڕێدان. لێرەشدا رۆڵێک دەوکەوێتە ئەستۆی هەدەپە. یانی هەدەپە زۆر زیاتر بۆ تێکۆشانی رادیکاڵ ئامادەیە. هەدەپە باجی داوە. هەدەپە خۆی سەلماندووە کە رێکخستنێکە بۆ ئازادی و دیموکراسی خاوەن رۆڵ دەبێت. بێگومان ئەگەر هەدەپە بتوانێت رۆڵی خۆی زیاتر و باشتر بگێڕێت، کاریگەریی زیاتری دەبێت و زۆر باشتر دەبێت.

لە ١٦ی ئایاری ١٩١٦ لە نێوان بەریتانیا  فەرەنسادا رێککەوتننامەى سایکس – پیکۆ واژۆکرا. بەو رێککەوتنە وڵاتی کوردان بەسەر ٤ وڵاتدا دابەشکرا. لەو کاتەدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەرێژرایەوە و دیزاین دەکرا، ئەگەر ئێمە ئێستا سەیر بکەین، دیسانەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەکرێتەوە. بۆ ئەوەى گەلی کورد جارێکیتر نەبێتە قوربانی دەبێت چی بکات؟

یانی ١٠٠ ساڵ بەسەر سایکس – پیکۆدا تێپەڕی و ئەو ناوەش ناو و پاشناوی وەزیرانی دەرەوەى ئەو کاتەى بەریتانیا (سایکس) و فەرەنسا (پیکۆ) یە. لە راستیدا داهاتووی ١٠٠ ساڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دیاریکرد و بە دەوڵەتەکانیشیان دایە قبوڵکردن. بە جەدەول و راستە نەخشەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دروستکرد. ٢٢ دەوڵەتیان دروستکرد و هەمووشیان بە خۆیانەوە بەستنەوە و بەشی گەلی کوردیش کردنی بوو بە ٤ پارچە و لە رێگەى داگیرکەرانەوە بەڕێوەیانبرد. بەشی کورد چی بوو. سایکس – پیکۆ ئەوەی دایە کورد، کە پارچەى بکات. بێگومان یانی خاوەنی هێز بوون، وەک بەریتانیا و فەرەنسا ئەوەیان بینی کە ئیدی کەشتیی عوسمانی نقوم دەبێت و ئیدی ناتوانێت دەسەڵات و ئیمپراتۆریاکەى خۆی درێژە پێبدات. ئیدی گوشاریان خستە سەر عوسمانی. یانی وتیان ئیتر ئەوەى تۆ بەسە و ئیدی ناتوانیت بەڕێوەی ببەیت. دەستپێشخەرییان گرتە دەست و بە ناو و پاشناوی خۆیان لە ساڵی ١٩١٦دا ئەوەیان پێشخست، بەڵام لە بنەڕەتدا و بە پلەى یەکەم گەلی کورد و کۆمەڵگەى عەرەب ئازارەکەیان چەشت و زیانمەند بوون. راستە ٢٢ وڵاتی عەرەبی دروستکران، بەڵام دواتر هەر یەکەیان کردە دوژمنی ئەوی تر. هەر یەک لەو وڵاتانەیان کردە وابەستە و شوێنکەوتەی خۆیان. هەموویانیان بێ ئیرادە کرد و بەڕێوەیان بردن. یانی بۆ کۆمەڵگەى عەرەبیش وابوو، کە لە راستیدا شتێکى لەسەر خێر و باشی بە نسیب نەبوو. بۆ گەلی کوردیش پارچەکردن هەبوو. دابەشیانکرد و بەڕێوەیان برد. یانی سایکس – پیکۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ ماوەى ١٠٠ ساڵ بەو شێوەیە رێکخست و بە برینداری و قەرزرداری رایانگرت، کۆمەڵگەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بنەڕەتدا خوێنیان داوە. تەنانەت بۆ گەلی کورد دەیانوت ئیدی گەلێک بە ناوی کوردەوە نییە، ئیدی مردووە و لەسەرە مەرگدایە. ئەوە ژانێکى زۆر قورس بوو  و لەوبارەیەوە رێبەر ئاپۆ بە ئەوروپییەکانى وت، رێککەوتننامەى ڤێرسالێس هەیە، ئەو رێککەوتنە ناوی پەیمانی ئاشتیی ئەوروپایە، بەڵام لە بنەڕەتدا کۆتایی بە ئاشتیی ئەوروپا هێنا. بووە هۆی ئەوە، کە شەڕی جیهانیی دووەم لە ئەوروپا رووبدات. نمونەى ڤێرسالێس بەو شێوەیە بوو، ئەوەى لە ساڵی ١٩١٦ فەرەنسا و بەریتانیا لە رێگەى سایکس – پیکۆ وە بۆ ماوەى ١٠٠ ساڵە بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە، بەڵام ئیدی بەو شێوەیە بۆیان ناچێتەسەر، یانی لە ئێستا بە دواوە نە کۆمەڵگەى عەرەب دەیانەوێت بەو شێوەیەى پێشوو بێت و نە گەلی کورد دەیانەوێت بەو شێوەیە بێت. هەروەها هێزە هەژمونگەراکانیش ئیدی ناتوانن لە بەرامبەر رێکخستن و پێشکەوتنی کۆمەڵگەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ئاسانی خواستەکانی خۆیان بسەپێنن. یانی پێشکەوتنێک و گۆڕانکارییەک هەیە. گەلی کورد بەو شێوەیەیە. راستە رەنگە تورکیا بڵێت، رێگریمان لە پەیمانى سیڤەر گرت، بەڵام سیڤەریش نەبووە وەڵامدەر و بۆ کوردان لە ناوچوون بوو، یانی لەلایەن گەلی کوردیشەوە کۆتایی بەو پەیمانە هات. ئێستا لێکۆڵینەوە و هەوڵ لە ئارادان، بۆ نمونە کێشەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چین. هەموو گەلان و کۆمەڵگەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەسەڵاتەکانى خۆیان ناڕازین. دەبینن و دەزانن، کە دەسەڵاتەکەیان دیکتاتۆری و ئۆلیگارشییە. نە ژیانێکى دیموکراتیکە و نە ژیانێکى ئازادە و نە هیچیان هەیە. دەزانن بێ ئیرادەن، یانی وابەستەتی بەریتانیا و فەرەنسا و هێزەکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستن. بەرتیل، دزی و هەموو جۆرە خراپییەک بەسەر کۆمەڵگەدا بەڕێوەدەبەن و دەسەپێنن. ئەوەتا لوبنان لەبەرچاوە، عێراق تازە بە تازە حکومەتى نوێ دروست دەکات، ئێران لەبەرچاوە، بە گشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەو شێوەیەیە. یانی گەلیش ئەو پێگەیە کە ماوەى زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بە زۆر بەسەریدا سەپێنراوە قبوڵ ناکات و لێی ناڕازییە و لە بەرامبەریدا بەرەنگاری  و تێکۆشان دەکات. کێشە گەورە و قورسەکە چییە؛ یانی کۆمەڵگە و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش وەک هەموو کات دەڵێن، لە لێکۆڵینەوە و گەڕانن بە دوای پێشەنگی خۆیاندا، یان پێشەنگایەتى نییە. یانی ئەوەى ئێستا هەیە بەش ناکات، بە رێکخستنکراو نییە. نەک ئەوەی کۆمەڵگەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکى ئازاد، شکۆمەندانە و دیموکراتیکیان نەوێت، بە پێچەوانەوە دەیانەوێت و خاوەن تێکۆشانیش بۆی، بەڵام رێکخستنبوون بە ئەندازەی پێویست نییە. بۆ نمونە شۆڕشی رۆژئاوا کاریگەرییەکى دروستکرد، کاریگەریی لەسەر جیهان دروستکرد، سەرباری ئەستەمبوونی کاریگەریی لەسەر جیهان دروستکرد. یانی کۆمەڵگەى عەرەبیش چاویان کرایەوە. مێشکیان کرایەوە، یانی چۆن بوو کە هەموو کۆمەڵگە، ئایین و ناسنامەکان دەتوانن پێکەوە دیموکراتیکانە و ئازاد بژین. یەکتر قبوڵ بکەن و یەکتریان خۆش بوێت. واتە ئەوە شتێکە کە بەدی دێت و هەمیش لە بێدەسەڵاتییەوە هەڵدەقوڵێت و خۆی دەچەسپێنێت. ئەوە کاریگەرییەکى زۆر گرنگی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد. بە شێوەیەکى هەژاندنی کە کێشەکانی هێنایەوە رۆەڤ. بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لەسەر داهاتوووی ناوچەکە دەبێت. گرنگییەکەى زیاتر بۆ ئەوەیە، کە پارادیگمای رێبەر ئاپۆ وەک نەتەوەى دیموکراتیک و وەک تێکۆشانی زیاتر لە ٤٠ ساڵمان، کە ٤٥ ساڵە بەبێ پسانەوە بەرامبەر بە دەسەڵاتداری بەڕێوەدەچێت و تەنها ئیرادەى کۆمەڵگەى کردووەتە بنەما بۆ خۆی و نەتەوەى دیموکراتیک زۆر گرنگە. بە تایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یانی ئایین، ناسنامە، عەشیرەت و بنەماڵە بە ناوی جۆراوجۆرەوە و لە هەموو شوێنک بوونەتە دوژمنی یەکتر. یانی ئەوەى بۆ هەموو ئەوانە دەبێتە وەڵامدەر پارادیگمای رێبەر ئاپۆ و نەتەوەى دیموکراتیکە. ئەوەیە کە پێشدەکەوێت، کاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، رۆشنبیر هەیە، هونەرمەند هەیە، سیاسەتمەدار هەیە، شۆڕشگێڕ هەیە، کۆمەڵگە هەر خۆی بۆ خۆی هەیە، یانی ئێمەش لەو رووەوە سەیر دەکەین، کە پێشەنگایەتی بە کاریگەریی ئازادیی تێکۆشانی گەلی کورد بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت. هەڵبەت سایکس – پیکۆ کاتی خۆی تەواو کردووە، لە ئێستا بە دواوە ئیرادەی گەلان پێشەرۆژ و ژیانێکى نوێ پێشدەخات.

ژ.ت