ئیبای مانگرتوو و کوردستانیان لە تۆرنتۆ رێپێوانیان بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕی ئەنجامدا

لە شاری تۆرنتۆی کانادا پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان ئیدانە کرا. یوسف ئیبای مانگرتوو لەو چالاکییەدا رایگەیاند "گوایە دەیانخواست بەو پیلانگێڕییە بزووتنەوەى ئازادیى کورد بێدەنگ بکەن، بەڵام ئەو خەونەیان پووچ دەرچوو".

لە شاری تۆرنتۆی کانادا پیلانگێڕیى نێونەتەوەى ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندان لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە ئەنجامدانى رێپێوانێک ئیدانە کرا.

یوسف ئیبا یەکێک لە بەشداربووانى رێپێوانەکە بوو، کە ماوەى ٣٧ رۆژە بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤةن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە.

 

ئیبا لە ناوەندی گەلی کوردان لە تۆرنتۆوە رێپێوانە یەک کەسییەکەى خۆی دەستپیکرد و لە گۆڕەپانى یۆنگ بلۆر ئاوێتەى جەماوەری گەل بوو و تاوەکو سیتی هۆڵ لەگەڵ جەماوەری گەلدا پێکەوە بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى نێونەتەوەى رێپێوانی جەماوەرییان ئەنجامدا.

جەماوەری گەل پۆستەرەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چەندین لافیتەیان لە دژی پیلانگێڕیى نێونەتەوەیی بەرز کردبووە و سەرباری هەوای سارد، چەندین کیلۆمەتر رێپێوانیان ئەنجامدا.

"ئێمە خەمبار نین، تۆڕەین!"

ئیبا لە چالاکییەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و وتى "حساباتى هیزە پیلانگێڕەکان ئەوە بوو، کە دەیانگوت، ئێمە بەڕێز ئۆجالان بگرین بزووتنەوەى ئازادی گەل کورد بێدەنگ دەکەین، بەڵام بزووتنەوەى ئازادی و گەلی کوردیش بێدەنگ نەبوون. ئەمڕۆ لە هەر چوار لاى جیهانەوە گەل لەسەر پێیە. ئەوەش دەیسەلمێنێت، کە پلانى پیلانگێڕەکان پووچ بووەتەوە و سەری نەگرتووە".

ئیبا وتیشی "گەلی کورد بڕوای بە بیر و رامانى بەرێز ئۆجالان هێناوە و لە هەموو شوێنێکى جیهاندا بەرەنگاری دەکات و ئێوەش ئەوە دەبینین. لێرەشدا سەدان مرۆڤ بە بێ ئەوەى ئەم هەوا زۆر ساردە کاریان تێبکات، ئەم گۆڕەپانەیان داپۆشیوە".

یوسف ئیبا ئەوەشی وت "گەلی کورد بەبێ ئەوەى پیلانگێڕییەکە لە بیر بکات، توڕەیى لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکە گۆڕیوە بۆ چالاکى و بەرخودان و ئەمڕۆش لێرە ئەو پیلانگێڕییە ئیدانە دەکات. ئەوەى کە دەبێت خەم دایگرێت، ئەوانەن کە شانبەشانی داعش بوونەتە بەڵا بەسەر جیهانەوە. بۆیە کاتێک لەمڕۆدا داعش کۆتایى پێهێنرا، ئەوان زۆر خەم دایگرتوون و زۆر زیاتر دەستیان بە پەلامار و هێرش کردووە. ئێمە هەرگیز تێکناشکێین، ئێمە خەونی پیلانگێڕی و پیلانگێڕەکان پووچ دەکەینەوە".

 

ر.م