'ئیدی بەسە،کۆتایی بە گۆشەگیری بێنن'

عەگید تووفان لە ١ی ئادارەوە لە بەندیخانەی پیتی (ت)ی بافرا لە دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە چالاکیی مانگرتن لە خورادن دایە. دایکی ئەو بەندکراوە هەدیە تووفان وتی، "دایک و رۆڵەکان لە بەرخۆدان دان. بۆ ئەوەی کۆتایی بەوە نا یەکسانییە بهێنن."

خانەوادەی عەگید تووفان، ساڵی ١٩٩٣ پاش ئەوەی کە گوندی ئەرکەنتی دەڤەری بەرواری سێڕت کاوڵکرا، بەرەو ئەدەنەی کۆچبەر بوون. زوڵم و هێرشەکانی دەوڵەت لە ئەدەنا بەردەوام بوون. لەو خانەوەادەیەدا لە ٦ منداڵ، عەگید تووفان منداڵی دووەمە کە لە دایک دەبێت. بە ڕووکەنی و بڕیارە جوانەکانی ناسراوە. لە تەمەنی١٦ ساڵیدا بەشداری ناو کار و خەباتی گەنجان بوو. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە تۆمەتی ئەوەی کە بە بەرد هێرشی کردووەتە سەر پۆلیس دەستبەسەرکراوە. ڕەوانەی بەندیخانەی منداڵانی پۆزەنت-ی کرا و لەوێش ئەشکەنجە کرا.

ساڵی ٢٠١٠ ئازاد کرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ دا جارێکی دیکە دەستبەسەرکرایەوە و ئەو جارە لە ٧ مین دادگای سزای گرانی ئەدەنەی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "هەڵگرتنی مادەی تەقەمەنی و بە کار هێنانی" ٢٢ ساڵ سزای زیندانی کردنی بە سەردا سەپێندرا. ئەو هەرجارەو دەبرا بۆ بەندیخانەیەک لەوانە بەندیخانەی منداڵانی پۆزانتی ئەدەنە، بەندیخانەی پیتی (اف)ی کوورکچولار ی ئەدەنە، بەندیخانەی ویزیرکۆپرو ی سەمسوور و بەندیخانەی پیتی (ت)ی بافرای. لە ١ی ئادارەوە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندایە. لە چاوپێکەوتنی دواییدا لە گەڵ خانەوادەکەی ڕایگەیاندبوو کە بارودۆخی هاورێکانی کە لە گرووپی سەرەتادان ناجێگیرە.

دایکە هەدیە تووفان وتیشیی، "ئیتر حاڵیان نەماوە. ناتوانن هەستنە سەر پێکانیان. دەستیی یەکتردەگرن و بەو شێوەیەی هاتووچوون دەکەن. چاوەکانیان کەم بینا بوون. تووشی خۆێن بەربوون بوون. تووشی لێدانی دڵ و چاوەکانیان کزدەبێت . ناتوانن ئیسراحەت بکەن و دەرشێنەوە. داوای بەرخۆدان لە ئێمە دەکەن. بە هۆی ئەوەی کە کورەکەم لە بەرخۆدان دایە شەو ناتوانم بخەوم. جەرگمان بۆیان دەسوتێت. با داواکریەکانیان جێبەجێ بکەن. دایکان بە جیا و ڕۆڵەکانیان بە جیا لە بەرخۆدان دان. ئایا ئەو نایەکسانییە دەبێت تاوەکوو کەی بەردەوام بێت؟ ئیتر بەسە، کۆتاییی بەو گۆشەگیرییە بهێنن."

ک-ش