ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی گرۆپێکی بەرلینە

ئیشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە هەفتەی ٣٨٣مین بەردەوامە و ئەم هەفتەیە گروپێکی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن.

ئیشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ دەستیپێکردبوو بەردەوامە. چالاکی بە بەشداری گروپێکی نوێ بەردەوامە.

گروپی ئەم هەفەتەیە لە ئەڵمانیەوە بەشدارییان کردووە کە لە مەروان ئایکال، حەسەن چاتاڵ و داوود باش پێک دێت. گروپی بەرلین هەڵوێست و بێدەنگی پەرلەمانی ئەروپا و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) یان لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر ئۆجالان بە توندی ڕەخنە کرد.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، زولم لە ئۆجالان و گەلی کورد دەکرێت. ئێمە وەک کورد دەمانەوێت عەدالەتی ڕاستەقینە جێبەجێبکرێت. ئەو لایەنانەی کە باسی ماف و ئازادی دەکەن، کاتێک بابەتەکە دێتە سەر گەلی کورد و ئۆجالان بێدەنگ دەبن.

چالاکوانان هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، گەلی کورد لە بەرامبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکات و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەبەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکرێت.

ف.ق