ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە گروپێکی دارانسییە

ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' ٣٩٠ هەفتەیە بەردەوامە. چالاکیەکە ئەم هەفتەیە لە لایەن گروپێکی شاری دارانسی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.

ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستپێکرابوو، بەردەوامە.

هەر هەفتە گروپێک لە کوردانی شارێکی ئەوروپا بەشداری لە ئیشکگریەکەدا دەکەن. لەگەڵ سەرما و گەرما چالاکیەکە بێ وەستان بەردەوامە.

چالاکیەکە ئەم هەفتەیە لە لایەن گروپێکی شاری دارانسی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و ناوی ئەندامانی گروپە بریتیە لە سولەیمان کولەن، قادر نەفەس و یوسف ئالاگۆز.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سەرمایەکی زۆر هەیە و باران دەبارێت، بۆ ئازادی رێبەرەکەیان دەست لە چالاکیەکە هەڵناگرن. لە سەر ناوی گروپەکە ڕاگەیەنراوێکیش بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوەدرا، سی پی تی و دەمەمەئە و کۆنسەی ئەوروپا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

ف.ق