ئیشکگرانی ئەم هەفتەیەی چالاکی ئازادی بۆ ئۆجالان کوردانی سویدن

نۆبەتی ئازادی کوردانی ئەوروپا بۆ ئازادی ئۆجالان لەبەردەم کۆنسەی ئەروپا لە هەفتەی ٣٨٠ میندا بەردەوامە.

نۆبەتی ئازادی کوردانی ئەروپا بۆ ئازادی ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە هەفتەی ٣٨٠ دا بەردەوامە. دیرڤان باکوور، حەمید نەرژی، دێرسن ئەرجان، خەلیل ئوزبەرک و چەکژین قامشلۆ کە لە سوێدەوە هاتوون، نۆبەتی ئەم هەفتەیەیان وەرگرت.

لە سەر ناوی گروپەکە چەکژین قامشلۆ ڕایگەیاند، چالاکیەکەیان ٨ ساڵە بەردەوامە و ئەوان دەست لە چالاکیەکانیان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵناگرن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ئاشتیدا بژین، ئۆجالان پڕۆژەیەکی پێشکێشکردووە، بەڵام جیهان کۆمەڵکوژی سەر کورد نابینێت. چەکژین قامشلۆ وتی، "پێویستە کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی لە بەرامبەر ئەشکەنجەی سەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن.

چالاکوانان داوایان لە کوردان ئەوروپا کرد، تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، دەست لە چالاکیەکان هەڵنەگرن.

هەفتەی ڕابردوو ژنانی تەنگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکەئە – TJK-E) نۆبەتەکەیان وەرگرتبوو. ئەندامانی (تەژەکەئە – TJK-E) هەموو مانگێک، هەفتەیەک نۆبەتەکە وەردەگرن.

لە چالاکی نۆبەتی ئازادی بۆ ئۆجالان دا تا ئێستا زیاتر لە سەد هەزار کەس بەشداریان کردووە و لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانیان، بە ملیۆنان کەس لەبارەی تێکۆشانی ئۆجالان و کەسایەتیەکەی ئاگادار کراونەتەوە.

ف.ق