ئیشکگری ئازادی لە هەفتەی ٣٨٨میندا بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەرامبەر کۆنسەی ئەوروپا لە هەفتەی ٣٨٨میندا بەردەوامە.

لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا چالاکی ئیشکگری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕادەستی گروپێکی تر کرا. لە هەفتەی ڕابردوودا گرۆپێک لە کوردان هیلبورنی ئەڵمانیا چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد، ئەم هەفتەیەش کوردستانیانیەک بە ناوی سەدات کوران لە شاری بێرنی سویسرا، ئەرهان ئاکتای و زەیدین ئارگین لە شارەکانی ستراسبۆرگ چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن.

کوردانیی وڵاتپارێزی ستراسبۆرگ  هەندێک ڕۆژ پشتگریی لە چالاکوانان دەکەن.

'تا ڕێبەرایەتی ئازاد نەبێت، ئێمە لێرە دەبین'

لە سەر ناوی گروپەکە ڕاگەیەنرا، لەگەڵ سەرما و گەرما بەڵام ٨ ساڵە چالاکیەکە بە بڕیارداریەوە بەردەوامە. بۆ ئەوەی ڕیبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، تا دوایی چالاکیەکە بەردەوام دەبێت. بە هۆی ئەوەی پەکەکە مێژووی بەرخۆدانە، ئێمەش وەک پەکەکە لەسەر ئەو میراسە بەرخۆدان دەکەین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەش پیرۆزکرا ئاماژە بەوەدرا، "بەڵێن بەو کەسانەی پەکەکەیان دروست و لەئێستادا بەرخۆدان دەکەن،دەدەین، تا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت، بەرخۆدان دەکەین."

ئیشکگری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ١٢ی تەموزی ٢٠١٢ دەستپێکردبوو. چالاکیەکە لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بێ وەستان بەردەوامە.

ف.ق