ئیشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە هەفتەی ٣٨٦ دا بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە هەفتەی ٣٨٦دا بەردەوامە.

ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان کە هەموو هەفتەیەک لە لایەن کوردانی ئەوروپاوە لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ بەردەوامە. چالاکوانانی ئەم هەفتەی ڕابردوو گروپێکی ویلایەتی ساچسنی ئەڵمانیا بوو. ئەم هەفتەیەش گروپێکی کوردستانی لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیاوە چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن.

کاوە کالان، ساڤاش بوتکول، حسێن تەکین و شڤان ڕۆژئاوا ئەم هەفەتەیە چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن. لەسەر ناوی گروپەکە ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا، گۆشەگیری سەر ئۆجالان مایەی نیگەرانیە و ئاماژەیان بە گرنگی ڕۆڵی ئۆجالان بۆ گەلی کورد کرد و تەئکیدیان کردەوە تا ئازادی ئۆجالان چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.

چالاکوانان لەبارەی ژیان و تێکۆشانی ئۆجالان ڕای گشتیان ئاگادار کردەوە.

زوکفو بینگۆل ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیەکە ڕایگەیاند، کورد هاوین و زستان هەموو کاتێک چالاکیەکانیان بەڕێوەدەبەن. ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لە دەوروبەر دەکات. چالاکوانان بە بڵاوکراوەکانیان هەوڵ دەدەن باس لە خەبات و تێکۆشانی ئۆجالان بکەن.

ف.ق