ئیمام ئوغڵو بە جیاوازییەکی زۆرەوە سەرکەوت

ئەکرەم ئیمام ئوغلونامزەدی جەهەپە جارێکی تر وەک سەرۆکی شاراوانی گەورەی ئیستەنبول هەڵبژێردرا. بەپێی هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار جیاوازی دەنگەکانی نێوان یەڵدرم و ئیمام ئوغڵو ٥٦ هێندە زیادی کردووە.

بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی قامیشلو کە ئەمڕۆ دووبارە کرایەوە، ئەکرەم ئیمام ئوغڵو نامزەدی جەهەپە سەرکەوت. بەپێی ٩٩٪ ئەو سەندوقەکانەی کە کراوەتەوە ئیمام ئوغڵوبە جیاوازی  ٧٧٧هەزار و ٥٨١دەنگ پێش پاڵێوراوەکەی ئاکەپە بیناڵی یەڵدرم کەوتووە.

بە پێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە ٣١ی ئاداردا جیاوازی دەنگەکانی ئاکەپە و مەهەپە ١٣هەزار و ٧٢٩دەنگ بووە.

بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان ئیمام ئوغڵو سەرکەوت و ڕێژەی دەنگەکان ٥٦هیندەی جاری پێشوو بووە.

لەم هەڵبژاردنەدا نامزەدی جەهەپە ئەکرەم ئیمام ئوغڵو، بیناڵی یەڵدرم نامزەدی ئاکەپە ، نەجدەت گوکچەنار و مووستەفا ئیکەر نامزەتی پارتی وەتەن و ١٦ نامزەدی سەربەخۆیی تر بۆ شارەوانی ئیستانبوول خۆیان پاڵاوت.

ک-ش