ئێران: ئێمە لەدژی دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە باکوور سوریاین
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژایەتی خۆی بەرامبەر دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژایەتی خۆی بەرامبەر دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشاندا.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پێویستە ململانێ و ناکۆکیەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە چارەسەر بکرێن وسەروەری خاکی سوریا پێشێل نەکرێت.
موسەوی وتی، "پێویستە ئەنقەرە ڕەچاوی دۆخی مرۆیی بکات و پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت.
ف.ق