ئێران کارەبای لە سەرعێراق بڕی

حکومەتی ئێران هەناردە کردنی کارەبای بۆعێراق ڕاگرت، هاووڵاتایانیش بە هۆی نەبوونی کارەباوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

 

مەسعەب ئەک مودەرس وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەو قەرزانەی کە کەوتووەتە سەریەکدا و تا ئیستا پارەی کارەبا نەرداوەتە حکومەتی ئێران لە دوینێوە لە لایەن ئیرانەوە هێڵی کارەبای ١٠٠٠ مێگاواتی بڕدراوە.

مودەریس وتی ئێمە لەگەل حکومەتی ئێراندا لە گفتۆگۆداین.

لە لایەکی دیکەوە  لە شارۆچکەی خەباتی هەولێرهاووڵاتیان بە هۆی نەبوونی کارەبا ناڕەزایەتییان نیشاندا. گەل بڕینی کارەبایان شەرمەزار کرد و ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەی خەبات-یان داخست.

 خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند،" ئەگەر حکومەت کێشەی کارەبا چارەسەر نەکات و کارەبای هەرێم بفرۆشێتە مووسڵ ئێمە کاردانەوەی توندتردەگیرنە بەر."

بڕینی هێڵی کارەبای ئێران بۆعێراق لەکاتێکدایە کە لە ناوخۆیی ئێرانیش بە هۆی بێبارانی وکەم بوونی ئاوی بەدنداوەکان ڕێژەی بەرهەمهێنای کارەبا کەمی کردووە بە جۆرێک کە لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران کارەبایان جیرەبەندی کردووە و لە زۆربەی شارەکاندا ڕۆژانە ٢ بۆ ٤ کاتژمێر کارەبا نادەن بە خەڵک.

ک-ش