ئێشکگرانى ئازادیى ئەم هەفتەیە ژنانى ئێزدین

ئێشکگریى "ئاازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٣٧٠هەمین هەفتەدایە. ئێشکگرانى ئەم هەفتەیەى "ئازادی بۆ ئۆجالان" ژنانى ئێزدین.

چالاکیى ئێشکگری بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانى ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە. ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە لە ئەندامانى بزووتنەوەى ژنانی ئێزدی پیکهاتوون و لە رۆژی یەکشەممەوە لە ئێشکگریدان.

هەر یەک لە ژنانى ئێزدی زەرێ داڤال، سۆسن کارتاڵ و زەرۆ ئەل هەنە لە چالاکیى ئێشکگریى ئەم هەفتەیەدان و زەرێ داڤاڵ بە ناوی ئەو دەستە ژنە ئێشکگرەوە وتى، بەهۆی رێگریکردن لە دیدار لەگەڵ ئۆجالان نیگەرانن.

وتەبێژی ئەو دەستەیە لە ژنانى ئێزدی داواى لە دەوڵەتى تورک و ئەو دەوڵەتانە کە پشتیوانی لە دەوڵەتى تورک دەکەن کرد، دەست لە یارییە چەپەڵەکانیان لە دژی گەلی کورد هەڵگرن. ئەوەشی وت "کورد نیگەرانیى هەیە و دەبێت ئەوەش جدی ببینن". بۆیە بانگی لە ئەنجوومەنى ئەوروپا و کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی - CPT) کرد، کە بە بەرپرسیارێتیى خۆی هەستێت.

ر.م