ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە بۆ ئازادیى ئۆجالان لە شاری ئیڤریى فەرەنساوە هاتوون

ئێشکگرتن بۆ ئازادیى ئۆجالان ماوەى ٦ ساڵ و نیوە لەلایەن کوردانى ئەوروپاوە بەبێ سرەوتن لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە وڵاتپارێزانى شاری ئێڤریى وڵاتى فەرەنسان.

ئێشکگرتن بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ماوەى ٣٢٦ هەفتەیە بەردەوامە.

ئێشکگرتن بۆ ئازادیى ئۆجالان هەر هەفتەیەک لەلایەن ژمارەیەک لە کوردانى شارە جۆراوجۆرەکانى ئەوروپاوە بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرتنى ئەم هەفتەیە لەلایەن کوردانى وڵاتپارێزى شاری ئیڤریى فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئێشکگرتنى ئەم هەفتەیە هەر یەک لە خانم ئۆزدەمیر، دۆغان چەلیک و فاتمە عەلی لە ئیڤرییەوە هاتوون و ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان بەڕێوە دەبەن. هەفتەى پێشوو ئێشکگرتنەکە لەلایەن کوردانى وڵاتپارێزی شاری درانسیى فەرەنساوە بەڕێوەچوو.

چالاکوانانى ئێشکگر نەبیستن و هەڵوێستى نادادپەروەرانەى ئەنجوومەنى ئەوروپا و کۆمیتەى جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی)یان رەخنەکرد و رایانگەیاند، ماوەى زیاتر لە ٢ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەى ئۆجالانەوە لە بەردەست نییە.

چالاکوانەکان راشیانگەیاند، هاوکات لەگەڵ ئەوەى دەوڵەتە داگیرکەرەکان گوشارەکانیان لەسەر کورد زیاتر کردووە هیچ کەس گوێیان لێناگرێت، بۆیە داوایانکرد بە خێرایى شاندێک رەوانەى ئیمراڵی بکرێت بۆ ئەوەى ئاگادار ببنەوە لەبارودۆخی ئۆجالان.

چالاکوانە ئێشکگرەکان ئەوەشیان وت "کەس گوێمان لێناگرێت، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بچێت کە رێبەرایەتیمان و گەلی کورد لەسەر رێگاى راستن. دەبێت ئەوە بۆ هەموان روون بێت کە ئێمە تا دوا هەناسە درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین".

ر.م