ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە بۆ "ئازادیى ئۆجالان" هونەرمەندانى تەڤ چاندن

چالاکیى ئێشکگریی "ئازادى بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ماوەى ٧ ساڵە بەردەوامە. ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە هونەرمەندانى بزووتنەوەى رۆشنبیری و هونەری (تەڤ – چاند / TEV-ÇAND) ن.

چالاکیى ئێشکگریى "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانى ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕ لە بەردەم بینای ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنساوە دەستیپێکردووە و ئەو چالاکییە لە ٣٦٤هەمین هەفتەیدایە.

ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە هونەرمەندانى تەڤ چاند سەیدخان، زەریفە زەرین، غەریب باشتان، زەلال، سۆزدار و حەسەن ناس-ن.

هونەرمەند سەید خان رایگەیاند، دیلکردنى رێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکرێت و راشیگەیاند "گەلی کورد بە هەڵوێستى خۆی سەلماندویەتى، کە ژیان بە بێ ئۆجالان نابێت".

سەید خان سەرنجی خستە سەر کۆنسێپت و تێز و تێگەیشتنی ئۆجالان بۆ ژیانى ئازادا و پێکەوەیى گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وتى، لەو پێناوەدا باجێکى زۆر گەورە دراون.

هونەرمەند سەید خان وتیشی، هونەرمەندان خاوەنداری لە ئێشکگریى "ئازادی بۆ ئۆجالان"  دەکەن و ئێشکگرییەکەش تاوەکو ئازادیى ئۆجالان بەردەوامیى دەبێت.

سەید خان ئەوەشی وت، خاوەنداریکردن لە ئازادیی ئۆجالان ئەرکى مرۆیى هەموو کەسێکە و بانگی لە گەلی کورد کرد، بەشداری چالاکییەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ببن.

ر.م