ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە کوردانى رۆژهەڵاتى ئەڵمانیان

ئێشکگرتنى ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد بەردەوامە. ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە دەستەیەکی جەماوەرین، کە لە ویلایەتەکانى رۆژهەڵاتى ئەڵمانیاوە هاتوون بۆ ئێشکگرتن.

ئێشکگرتنی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ى حوزەیرانى ٢٠١٢ / ٥ى پووشپەڕ لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شارى ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی ماوەی ٣١٩ هەفتەیە ئەو چالاکییە بەڕێوەدەچێت.

هەر ٧ رۆژى هەفتە، لە بەیانیى زووەوە تاوەکو ئێوارە ئێشکگرتن بۆ ئازادیى ئۆجالان بەڕێوەدەچێت. چالاکوانەکانى ئەم هەفتەیە ١٠ کوردستانین لە ویلایەتەکانى زاکسن و زاکسن – ئانهالت لە رۆژهەڵاتى ئەڵمانیاوە هاتوون بۆ ئێشکگرتن. ئەوە چالاکوانانە رۆژى یەکشەممە دەستیان بە ئێشکگرتن کرد.

ئێشکگرانى ئەم هەفتەیە وڵاتپارێزانى باشوور و رۆژئاواى کوردستانیشیان لە ناودایە و لە شارەکانى لایپزیگ و دریسدن لە ویلایەتى زاکسن و شارەکانی ماگدیبورگ و هالە لە ویلاتى زاکسن – ئانهالتەوە هاتوون.

چالاکانى ئێشکگرى ئەم هەفتەیە بریتین لە: کەرەم گۆک، ئاسلی خان چەتین، مەدییە چەلیک کورت، سەڵاحەدین ئۆزچەلیک، نۆرشین ئۆزچەلیک، ڤەیسەڵ چەتین، نەوال چەتین، ئامارا ئایدن، قاسم عوسمان و کانیوار ئەلخالید.

"با ئەوروپا پێبەندنى پێوەرەکانى خۆى بێت"

چالاکوانانى ئێشکگرى ئەم هەفتەیە راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و تیایدا هاتووە "ئێمە داوا لە رێکخراوەکانى ئەوروپا دەکەین بەپیى یاسا و پێوەرەکانى خۆیان بجوڵێنەوە و پێوەیانەوە پێبەند بن و بۆ بەرژەوەندیى خۆیان یاسا و پێوەرەکانى خۆیان پێشێل نەکەن. لێرە بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا و و کۆمێتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) هەیە و ئەوروپاش هەموو کات خۆى بە دیموکراسی پەسەن دەدات، بۆیە ئێمە داوایان لێدەکەین کە پێبەندی پرنسیب و پێوەرەکانى خۆیان بن. ئەوە مافێکى یاسایى ئێمەیە".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەم هەفتەیەدا باسی گرنگیى بۆچوونەکانى ئۆجالان بۆ ئازادیى گەلان دەکەین و داوایان لە کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا کرد، کە بە دروشمی "ئازادى بۆ ئۆجالان" پشتیوانى لە چالاکییەکە بکەن.

ئێشکگرانى هەفتەى رابردوو، دەستەیەکى ٤ کەسی بوون، کە لە وڵاتى دانیمارکەوە هاتبوون و ئێشکگرتن بۆ ئازادیى ئۆجالانیان لە بەڕێوەبردبوو.

ر.م