ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە لە دانیمارکەوە هاتوون

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی چالاکیی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، ٤ کەسن و لە وڵاتی دانیمارکەوە هاتوون و بۆ ئێشکگری.

ئێشکگری بۆ "ئازادی بۆ ئۆجالان"، کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، هەر هەفتەیەک لەلایەن گروپێکەوە چالاکییەکە ئەنجام دەدرێت. چالاکییەکە لە هەفتەی ۳۱۸ یدا بەردەوامە. چالاکی ئێشکگرتنەکە بە شێوەی نۆبەت، لەلایەن گروپ و کۆمەڵە و وڵاتپارێزانی نوێوە بەردەوامی هەیە.

وڵاتپارێزانی کورد هەریەک لە کەژێ، خەجێ، سەرحەد و سادق لە وڵاتی دانیمارکەوە هاتوون و نۆبەتی ئەم هەفتەیەی ئێشکگرییەکەیان لە ئەستۆ گرت.

بەناوی چالاکوانانەوە ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو "وەک ئەوەی لەلایەنی فیزیکییەوە بێت، ئێمە لەلای ڕێبەری خۆمانین، ئێمە لە ڕێگەیەکی دوورەوە هاتووین، بەڵام بۆ ئێمە ڕێگاکە کورت بوویەوە".

چالاکوانان بانگیان لە ئەنجوومەنی ئەوروپا و کۆمیتەی بەرگرتن بە ئەشکەنجەی زیندانیان 'سی پی تی'، کرد کە لەدژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە گەلی کورد دەست لە ئازادیی ئۆجالان بەرنادات و تێیدا هاتووە "گەلی کورد هەمیشە دڵسۆزی ڕێبەرەکەی خۆی دەبێت. ئێمەش بۆئەوەی ئەو دڵسۆزییە بە پراکتیک نیشان بدەین، هاتووینەتە ئێرە. هەروەها داوا لە کوردان بە گشتیی و کوردانی ئەنادۆڵی ناوین بە تایبەتی دەکەین کە لەم کاتەدا، بۆ ئازادی ڕێبەرێتیی بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵبستن و هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان".

ر.م