ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانن لە پاریس

ئێشکگریى 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کە درێژماوەترین چالاکیی کوردانە لە ئەورووپا لە هەفتەی ٣٦١هەمین دایە. ئەو چالاکییە بەشداریى گروپێکى نوێ لە چالاکوانانى ئێشکگر بەردەوامە.

ئێشکگریى 'ئازادی بۆ ئۆجالان' نزیکەی ٧ ساڵە لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگ-ی وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. بۆ ئێشکگریى ئەم هەفتەیە ژنان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنساوە هاتوون.

ئەندامانی بزووتنەوەی ژنان لە پاریس ئەیلەم فیرار و شەنای ئایهان و خەدیجە کوتوک ئێشکگرییەکەیان لە گرووپی سێ کەسیی پێشوو، کە لە شاری ئۆڵدەنبورگی ئەڵمانیاوە هاتبوون وەرگرت.

ئایهان بە ناوی چالاکوانانەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و سەرنجی خستە سەر نیگەرانییەکان لەبارەی گۆشەگیریى سەر ڕێبەری گەڵی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، سەردانی سی پی تی بۆ ئێمراڵیی جێی دڵخۆشییە، بەڵام ئێستاش گۆشەگیری کۆتایی پێنەهاتووە.

ئێشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕ دەستیپێکردووە و تاوەکوو ئێستا نزیکەی ٢ هەزار کوردستانی و ئەورووپایی بەشدارییان لە چالاکیى ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان دا کردووە.

ر.م