ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان لەلایەن ژنانی سکاندیناڤیاوە  بەرێوەدەچێت

چالاکیى ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان لە بەردەم ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامیى هەیە. ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە ژنان لە سکاندیناڤیاوە چالاکییەکەیان وەرگرت و بەڕێوەى دەبەن.

چالاکیى ئێشکگری بۆ ئازادیى ئۆجالان لە ٢٥ی حوەزیرانى ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕ لە بەردەم بارەگاى ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە و چالاکییەکە لە هەفتەى ٣٧٤ دایە.

چالاکیى ئێشکگری ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە ژنانى کورد بە ناوەکانى ئۆزان فیگەن، شیرین تۆک پنار، مینا قادری و سیتیا ئەمما-ەوە بەڕێوەدەچێت.

چالاکوانانى ئێشکگری ئەم هەفتەیە رایانگەیاند، دەستبەرداری ئازادیى ئۆجالان نابن و تاوەکو ئۆجالان ئازاد نەبێت درێژە بە چالاکیى ئیشکگری دەدەن.

راشیانگەیاند، گەلی کورد لە دژی خیانەت لە پاڵ رێبەرەکەى خۆیدا و تێکۆشانی ئازادیدایە و بانگیان لە هەموان کرد، خاوەنداری لە شکۆ و کەرامتی خۆیان بکەن و لە دژی فاشیزم بەرەنگاری و خۆڕاگری بکەن.

ژ.ت