ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان ماوەی ٣٦٣ هەفتەیە بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەش کوردستانیانی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیان.

چالاکیی ئێشکگرتنی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، کە بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٣٦٣هەمین دایە. هەفتانە دەستەیەک لە چالاکوانان و ئێشکگران لە ناوچەیەکی جیاوازی ئەوروپاوە بەشداری چالاکییەکە دەبن.

ئێشکگرانی هەفتەی رابردوو دەستەیەک بوون لە شاری 'ماینز'ی ئەلمانیاوە هاتبوون. ئەم هەفتەیەش ٢ دەستە چوون بۆ ئێشکگری و دەستەی یەکەم پێکهاتوون لە عەباس کاراتاش، عەلی ئومێد، عەلی دای، کە لە شاری فرانکفۆرتی ئەلمانیاوە چوون بۆ ئێشکگرییەکە و ئێشکگرییەکە بەردەوام دەکەن. هەروەها دەستەی دووەمیش لە ٤ کەس پێکهاتوون و ئەوانیش لە هەر لە شاری فرانکفۆرتەوە چوونەتە ئەوێ و بەشداری ئێشکگریی ئەم هەفتەیە دەبن.

چالاکوانانی ئەم هەفتەیە لێدوانێکیان دا و رایانگەیاند، هەتا ئۆجالان ئازاد نەبێت، تامەزرۆیمان بە هیچ وتە و لێدوانێک کۆتایى نایەت. چالاکوانان بە رێکخراوى جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی – CPT) و رێکخراوەکانی دیکەی پەیوەندیداریان وت، بۆ ئەوەی ئاشتی و دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچەسپێت پێویستە ئۆجالان ئازاد ببێت.

ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٥ی پووشپەڕ دەستیپێکردووە. تا ئێستا زیاتر لە ٢ هەزار کەس بەشداریی ئەو چالاکییە درێژخایەنەی کوردانی ئەوروپا بوون.

ر.م