ئێشکگری بۆئازادی ئۆجالان لە ٣٢٧هەمین هەفتەدایە

ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى کۆنسەی ئەورووپا لە ٣٢٧ هەمین هەفتەی خۆیدا بەردەوامە . ئەم هەفتەیە ئەندامانی دەسپێشخەری ژنانی بەریتانیا ئەم هەفتەیە ئێشکگیری بۆ ئازادى ئۆجالان دەکەن.

چالاکوانانی ژن لە وەڵاتی بەریتانیا ئەم هەفتەیە ئێشکگیری بۆ ئازادى ئۆجالان دەکەن. ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجەلان لە حوزەیران / پوشپەڕی ٢٠١٢ وە دەستی پێکردووە هەتا ئەمڕۆ بە شێوازێکی بی وەچان بەردەوامە. ئەو ئێشکگرییە لە ڕۆژی دووشەممەوە پێیناوەتە ٣٢٧هەمین هەفتە.

بە ناوی گروپی ئێشکگر بەیاننامێک خوێندرایەوە و دەستنیشان کرا، کە چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن. ئێشکگران ڕایانگەیاند، تا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واز لە چالاکی ئێشکگری ناهێنن. ئێشکگران  هەروەها گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان ئیدانە کرد

چالاکانی هەفتەی پێشو کۆمەڵێک لە ژنە چالاکوانی شاری نیڤەر-ی فەرنسا بوون کە ئەم هەفتەیە جێگەی خۆیان دابە چالاکانی ژن لە وەڵاتی بەریتانیا.

بە ناوی گروپی ئێشکگر بەیاننامێک خوێندرایەوە و دەستنیشان کرا، کە چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن. ئێشکگران ڕایانگەیاند، تا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان واز لە چالاکی ئێشکگری ناهێنن.

چالاکی ئێشکگری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەر هەفتە لەلایەن گروپێک لە چالاکانی شاریک-ی ئەورووپایی بەڕێوە دەچێت. پێکهاتەی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەورووپا، لە مانگێکدا لانیکەم یەک جار بەشداری چالاکیی ئێشکگری دەبن.

ئەو ئێشکگرییە لە ساڵی ٢٠١٢ وە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا دەستی بە کار و چالاکییەکانى کردووە. هەتاکو ئێستا هەزاران کوردستانى و ئازادیخواز بە شدارییان لەم چالاکی ئێشکگرییەدا کردووە و هەر هەفتە گروپیکی نوێ چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.

ک.ش