ئێشکگری دیموکراسی: ئەگەرکورد یەکبگرن سەردەکەون

ئێشکگری دیموکراسی لە ئامەد لە ڕۆژی ٤٤ەمدایە. لە وتەکانی چالاکییەکەدا ئەوە وترا کە کورد بە بەرخۆدان هەتا ئەمڕۆهاتووە و ئەگەر ببنە یەک سەردەکەون.

ئێشکگری دیموکراسی لەدژی کودەتالی قەیوم ئەوە ٤٤ ڕۆژە لە ئامەد لە کۆڵانی لیسە بەردەوامە. ئەمڕۆ سەلچوق میزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی، پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، تەژا، ڕێکخستنی گەنجان و سەدان کەس ئامادە بوون. لە ئێشکگرییەکەدا گۆرانی وتران و درووشم بەرز کرانەوە.

'بە بەرخۆدان لەسەر پێیان وەستاوین'

هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدی هەدەپە هۆلیا ئالۆکمەن ئویانک قسەی کرد و وتی، لە پەرلەمان کە ئەمڕۆ دەکرێتەوە، دەبێت نەک لەسەر شەڕ، بەڵکو لەسەر ئاشتی قسە بکرێت. سەرۆکی کۆمەڵەی شێخ سەعید محەمەد قاسم فورات-یش وتی، ئەو کوردانەی سەدان ساڵە لەناودەبرێن بە بەرخۆادان لەسەرپێ ماونەتەوە وتی: "با کورد ببنە یەک، ئیدی بەسە. لە هەموو شوێنێک گوشار لەسەر کورد دەکرێت، لەدژی گوشارەکان ببینە یەک بەرخۆدان بکەین. ئەگەر ببینە یەک بە مسۆگەری سەردەکەوین".

سەرۆکی هۆبەی ٧٨ی ئامەد گان ئالکان-یش وتی، قەیوم کە ئیرادەی گەلیان دەستەبەسەر کردووە، گورزیان لە دیموکراسی داوە و وتی، بۆ ئەوەی قەیوم بڕۆن دەبێت تێکۆشان بکرێت.

'پێکەوە لەدژی دەوەستینەوە'

مەهدی زانا، سەرۆک شارەوانی پێشووی ئامەدیش وتی، ئەو بەرخۆدانەی کە ٤٤ ڕۆژە بەردەوامە و هێناویانەتە شوێنەکە و ڕایگەیاند 'دەستکەوتی کورد بۆ ئێمە بنەمایە. لەدژی هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی کوردان پێکەوە ڕادەوەستین.'

دوای قسەکان چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی ٥ خولەک دەستیپێکرد.

ک-ش