ئێشکگری دیموکراسی: خاوەنداری لە بەهاکانی خۆمان دەکەین

سەرۆکی پارتی ئازادی ئایەتوڵا ئاشتی لە ئێشکگری دیموکراسیدا قسەی کرد و وتی: "پێویستە خاوەنداری لە بەهاکانمان بکەین، هەتا ئیرادەی خۆمان وەردەگرینەوە لە گۆرەپانەکان دەبین".

ئێشکگری دیموکراسی لەدژی قەیومەکان کەووەتە ڕۆژی ٤٦ەم. پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و ئەنجومەنی ژنانی گەنج، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، چالاکوانانی تەڤگەری ژنی ئازاد (تەژا- TJA) ئامادە بوون. هەروەها ئەندامانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئەنادۆلی ڕۆژهەلاتی باشوری ئەستەنبۆل-یش لە ئێشکگرییەکە ئامادە بوون.

لە چالاکییەکەدا سەرۆکی پارتی ئازادی ئایەتوڵا ئاشتی باسی ئایەتەکانی قورئانی کرد. ئاشتی وتی: "جگە لە داواکاریی مرۆیی، هیچ داواکارییەکی دیکەی کورد نییە. بۆیە ئێمە خاوەنداریی لە بەهاکانی خۆمان دەکەین. بۆ ئەوەی سەربەزر بین، دەبێت خاوەنداری لە ئیرادەی خۆمان بکەین. هەتا ئیرادەی خۆمان وەردەگرینەوە، لە گۆڕەپانەکان دەبین".

ئێشکگری دیموکراسی دوای لێدوانەکان بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ک-ش