ئێشکگری دیموکراسی لە دێرک بەردەوامە

لە دژی دەسبەسەرداگرتنی سێ شارەوانییەکەی هەدەپە، ئێشکگری دیموکراسی کە لە مێردین دەستپێکردبوو، لە دێرک بەردەوام بوو.

لە دژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپەی ئامەد، وان و مێردین، ئێشکگری دیموکراسی کە لە مێردین دەستیپێکردبوو، لە دێرک بەردەوام بوو.

پێش چالاکییەکە، ئەیلەم ئاماک-ی هاوسەرۆکی هەدەپەی دێرک بانگەوازی دانیشتنی بۆ دۆسیەی فیگەن یوکسەکداغ-ی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کرد و وتی: "ئەوە پەیامێکە بۆ ئەوەی شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنەکان چاوترسێن بکەن. وەڵامی ئێمەش بەرانبەری ئەو شتە بەهێزکردنی تێکۆشانە".

ئیمام تاتشچەر، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد-یش ڕایگەیاند: "سێ ساڵ لەمەوبەریش قەیوم ئەرکدار کران و ئێستاش ئەو ئەرکدارکردنە بەردەوام دەبێت. پێش قەیومەکان شارەوانییەکان قەرزار نەبوون، بەڵام ئێستا ئەو شارەوانیانە کەوتونەتە ژێر قەرزەوە. بەڵام هەڵوێستی دیموکراتیک و سوربوون لەسەر ئاشتی هەدەپە بەردەوامە. هەدەپە دەتوانێت لەسەر ئەو خاکە ئاشتی دروست بکات. ئەو قەیومانەش ڕەت دەکەینەوە و هەتا کۆتاییش لەدژیان تێدەکۆشین".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'گوشار پێمان ناوێرن' کۆتایی هات.

ک-ش