ئێشکگری دیموکراسی مێردین: دەبێت کورد یەک بگرن

لە شاری مێردین-ی باکووری کوردستان ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە دژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردن دەستیان کردووە بە چالاکی ئێشکگری دیموکراسی.

ئێشگکری بۆ دیموکراسی لە دژی کودتای قەیومەکان لە شاری مێردین لە ڕۆژی ٢٠ هەمینی خۆیدایە. لەگەڵ خەڵکی مێردین و پەرلەمانتارانی هەدەپە-دا، کۆمەڵە هەرێمییەکان، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتی وهاوبەشانی یەکڕیزی کوردستانی، لە بەردەم بینای هەدەپە لە مێردین بەشداری چالاکییەکە بوون و بە بەرزکردنەوەی دروشم و پێشکەشکردنی وتار کردەوەکانی دەوڵەتی ئاکەپەیان شەرمەزارکرد.

چالاکییەکە ئەمڕۆ لەبەردەم بینای هەدەپەی مێردین بەڕێوەچوو و ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە. ئەحمەد تورک هاوشارەوانی شارەوەانی ئامەد کە لەجێگەی ئەو قەیوم دانراوە، پلاتفۆرمی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات، عەبدولحەکیم داش سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمولەی ئیلەح، ئحسان چەڤێک سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئامەد، سەرۆکی کۆمەڵەی فیدراسیۆنەکانی بدلیس، ئەکرەم باران ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک و لەسەر ناوی هاوپەیمانی کوردستانی سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان سینان چێفتیرەک بەشدارییان لە ئێشکگرییەکەدا کرد.

داش: ئەمڕۆ ڕۆژی یەکێتییە

عەبدولحەکیم داش سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئیلەح قسەیکرد و وتی، " دانانی قەیوم بۆسەر سێ شارەوانییەکەی هەدەپە قەبووڵ ناکرێت. دانانی قەیومەکان نایاساییە. لەدژی ئەو کردەوەیە گەلی کورد خۆی بۆ پرۆژەیەکی مەزن ئامادە دەکات. بەدانانی قەیومەکان جارێکی تر کودەتا بەسەر ئیرادەی گەلی کورد کرا. ئێمە لەهەمبەر ئەو دەسبەسەرداگرتنەدا بێدەنگ نامێنین. ئێمە لە دژی ئەو کودتایە چالاکییە دیموکراتیکەکانی خۆمان بەردەوام دەکەین. دەبێت هەموو کەسێک لەدژی ئەو داگیرکارییە دەست بدەنە دەستی یەکترەوە. من دڵنیام کە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانین ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێنین.

باران: دەبێت دەوڵەت پاشەکشێ بکات

مەلا ئەکرەم باران لەسەر ناوی  ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ئەوەئ خستەڕوو کە گەل لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکاندا دەنگیان بە بەربژێرەکانی خۆیان داوە و وتی، " دانای قەیومەکان قازانجێکی بۆ کەس نییە. هەموو کەس پێویستی بە یاسا هەیە. دەبێت هەموو کەسێک لەدژی نا یەکسانی و بێ یاسایی تێکۆشان بکات. دەبێت دەوڵەت وازلەو سیاسەتە چەوتانەی خۆی بهێنێت و پاشەکشێ بکات.

 بەیەکەوە تێکۆشان دەکەین

لەکۆتاییدا لەسەر ناوی هاوپەیمانی کوردستانی سینان چێفتیورەک قسەیکرد وتی، "  ئێمە خاوەنداریەتی لە مافی خۆمان دەکەین. سەرۆکی گشتی ئاکەپە ساڵانێکە باس لە ئیرادەی نەتەوەیی دەکات، بەڵام ئەمە جاری دوویەمە کە ئیرادەی گەلی کورد لەناودەبرێت. گەل ئیرادەی خۆی نیشاندا بەلام بەدانانی قەیومەکان ئیرادەی گەل لەناوبرا، ئەمە کودەتایە بەسەر دیموکراسیدا و قەبووڵ ناکرێت. ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەنداریەتی لە تێکۆشانە. وەرن پێکەوە تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادی و دیموکراسی بەردەوام بکەین."

ک-ش