ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٣٦٠هەمین دایە

چالاکیی ئێشکگری لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت لە هەفتەی ٣٦٠هەمیندا بەردەوامە.

 لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٥ی پوشپەڕەوە تا ئێستا لەبەردەم ئەنجوومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا چالاکیی ئێشگری بۆ "ئازادیى ئۆجالان" بەردەوامە. دەستەیەک لە چالاکوانان لە شاری ئۆلدنبورگی ئەڵمانیاوە هاتوون و  ئێشکگریی ئەم هەفتەیەیان وەرگرت، کە بریتبوون لە دەنیز ئایدین، حاجی تەمۆ و سەلاحەدین ئەگە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی چالاکوانانی ئازادی بۆ ئۆجالان، ئەو دیدارەی دوای ٨ ساڵ لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام درا سەرکەوتنی تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیرییە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ژیانی بێ ئۆجالان بۆ گەلی کورد جێگەی قبوڵ نییە. ئاماژە بەوەشکراوە، بە دڵنیاییەوە ئەو گۆشەگیرییەی سەر ئۆجالان تێکدەشکێندرێت.

چالاکیى ئێشکگری بۆ "ئازادیى ئۆجالان" هەموو ڕۆژێک لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنى ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا راگەیاندراو و برۆشوور بڵاودەکرێنەوە و هاووڵاتییان و چالاکوانان و کەسایەتییەکان لە ئامانجی چالاکییەکەیان و داواکانیان ئاگادار دەکەنەوە.

ر.م