ئێشکگریی ئەم هەفتەیە بۆ ئازادی ئۆجالان ئەندامانای کۆمیتەی شەهیدانن

چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای کۆنسەی ئەورووپا لە ستراسبوورگ بەردەوامە و لە لایەن ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانەوە چالاکیى ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٤ی پووشپەڕ ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکردبوو. ئێشکگرییەکە ماوەى ٧ ساڵی تێپەڕاندووە و تاوەکو رۆژی ئەمڕۆ ئێشکگریییەکە بەبێ وچان بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەم هەفتەیەدا بەردەوامە. چالاکی هەفتەی پێشووی لە ئەستۆی کۆمەڵێک چالاکوانی شاری برێمنی ئەڵمانیاوە بوو. لە ڕۆژی یەکشەممە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدان لە وڵاتانی ئەڵمانیا وسویسرا هەدیەچەلیک، ڕەقشەن دیقەت، تەحسین تورک وعەبدولڕەحمان ئاتەش   خالس دۆغان، مەحمود یوجەل، شەعبان ئاکتاش هاتوون و ئێشکگرییەکەیان بۆ ماوەى هەفتەیەک وەرگرت.

ئێشکگران کە لەڕۆژی ١٤ی تەمموزەوە دەستیان بەچالاکی کردووە، وتیان بەرخودێرەکان لە دۆخێکی هەرە سەختدا بە شێوازێکی فیدایی دەستیان بەتێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کردووە. چالاکان وتیان بۆ ئازادی کوردستان ڕێگەی شەهیدان بەردەوامە .

بەناوی  گروپەکە تەحسین تورک قسەیکرد وتی ، ئەو دۆخەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالانی تێدایە قەبووڵ ناکرێت، هەتاکوو گەلی کورد لەگەل ئۆجالان بەئازادی ژیان نەکات چالاکییەکانمان بەردەوام بێت. ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێوەری هەموو کوردێکە.

ئەندامانی کۆمیتەی شەهیدان شەهیدانی ١٤ی تەمووز و دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و شەهیدانی ٥ی تەمووزیان وەبیرهێنایەوە.

ک-ش