ئێمە بۆهەڵبژاردن ئامادەین،جارێکی ترسەردەکەوین

ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە چەند ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیستانبول کۆبوونەوە و دەستنیشانیانکرد کە ئەوان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٣ی حوزەیران/٢ی پووشپەڕو جارێکی ترسەردەکەون.

لە باخچەلەری کە سێیەمین ناوچەی هەرە گەورەی ئیستانبولە، بۆپاراستنی سەندوقەکانی دەنگدان چەندین چالاکی ئەنجامدرا. پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە دەربارەی پاراستنی سەندوقەکانی دەنگدان لەوناوچەیەدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. ئەندام وبەڕێوەبەرانی هەدەپە لە باخچەلاری دەربارەی پاراستنی سەندوقەکانی دەنگدان وهەڵبژاردن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیانکرد.

بورهان تاجار کە ماوەی ٢٠ساڵە لەم ناوچەیەدا دەژیت، دەستنیشانی دەکات کە لەهەڵبژاردنی ڕۆژی یەکشەممەدا ئەکرەم ئیمام ئوغلو بەدەنگێکی زۆرەوە سەردەکەوێت. تاجار ئەوەی خستەڕوو، هەرکەسێک هەڵوێستی هەدەپەی لە هەڵبژاردنەکاندا دی وتی ، " ئێمە پێش ئیستاش هێزی هەدەپەمان نیشانداوە، ئێمە جارێکی ترنیشانی بدەین و سەربکەوین."

هەر کەسێک هێزی کوردانی لە ئیستانبول، ئەنکەرە، ئیزمیر، ئانتالیا، ئەدەنە ومێرسین دی و تێگەییشتن کە کەس ناتوانێت لەم وڵاتەداحیساب بۆ کورد نەکات، باهەرکەسێک بزانێت. دەنگدەران ئەم شتەیان نیشاندا. لەم وڵاتەدا بەهەزاران دەمیرتاشی تێدایە."

گەنجان دەبێت بەردەم سەندوقەکانی دەنگدان چۆڵ نەکەن

مووسەفا ئوگوورلوو ئەوەی خستەڕوو کە ئەندامی بنەماڵەکەی هەرهەموویان ئەرکی پاراستنی سەندوقەکانیان لەئەستۆیە و وتی، " من هەدەپەم، وەک هەڵبژاردنەکەی پێشوو دەنگی خۆم دەدەمە ئیمام ئوغلو. باهەرکەس بزانێت کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکی پیشوو چییە. هۆکارەکەی ئەوە بوو کە سەرنەکەوتن."

ئازاد ئاڤجی وتی، ئەو ئەرکی پاراستنی سەرسەندوقەکانی دەنگداندی لە ئەستۆیە و داوای لەگەنجان کرد کە بۆ پاراستنی سەندوقەکان بەئەرکی خۆیان ڕابن.

مووزەفەر جێفچی وتی، " هەدەپە ئەو پارتییە نییە کە پێوستی بەکەس بێت" و دەربارەی ستراتژی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان وتی، " هەدەپە نە پێویستی بە ئیمام ئوغلووە ونە یەڵدرم. هەدەپە لەدژی ئەم ڕژیمە بەشداری لەهەڵبژاردندا دەکات. ئێمە جارێکی ترلە ئیستانبوول دەسەڵات تێک دەشکێنین."

ک-ش