ئێمە خەڵوزی ئەوانمان ناوێت، دەنگی ئێمە بۆفڕۆشتن نییە

هاووڵاتیانی گوندی حزووا-ی ئەلەخ، ئەوخەلوزانەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئاکەپە وەک بەرتیلی هەڵبژاردن ناردبوویان بۆگوندەکە خستە دەرەوە و وتیان دەنگی ئێمە بۆ فرۆشتن نییە.

دەسەڵاتی ئاکەپە وەک نەریتی خۆی پێش هەڵبژاردنەکان، دەستی بەبڵاوکردنەوەی خەلوزی بەلاش کردووە بۆکۆکردنەوەی دەنگ. لەگوندی حەزوو-ی ناوچەی حەسکێف-ی ئەلەخ، گوند نشینەکان ئەو خەڵوزانەیان کە بەرپرسانی ئاکەپە بە ئامانجی کۆکردنەوەی دەنگ ناردبووە گوندەکە قەبووڵ نەکرد ولە پێش چاویاندا ڕژاندیان.

دانیشتوانی گوند ئەوەیان وتووە کە ئێمە بەوسیاسەتانەی ئاکەپە هەڵناخڵەتێین ودەنگی خۆمان نافرۆشین.

دەنگی ئێمە بۆفرۆشتن نییە

یەکێک لە هاووڵاتیان کەبە هۆکاری ئەمنی ناوەکەی خۆی ئاشکرا نەکرد وتی دەوڵەتی تورکیا هەرکات کە پێویستی بێت وبیهەوێت دەنگی کورد بەدەست بهێنێت، لەهەر کاتێکدا بەسیاسەتێکی جودا نزیک دەبێتەوە. ناوبراو وتی ، من لەتەمەنی خۆمدا گەلێک دەسەلاتدارم دیوە، هەرهەموویان بەسەدان بەڵێنیان بە خەڵک داوە وبەس ویستوویانە دەنگی کورد بدزن.لەئیستادا ئاکەپە بەئەوپەڕی بێ ئەخلاقی سیاسەت دەکات.

ئێمە باش دەزانین کە ئەوخەڵوزە بۆچییە و بەچە ئامانجێک بڵاودەکرێتەوە. بۆدەنگی ئێمەیە. بەڵام ئێمە دەنگی خۆمان نادەین بە خەڵوزەکانی ئاکەپە. ئەوەی کە ئاکەپە لەهەمبەرکورد کردوویەتی کەس نەیکردووە. ئایا ئێمە چۆن دەنگی خۆمان بدەین بە ئاکەپە؟ ئێمە خەڵوزی ئەوانمان ناوێت، دەنگی ئێمە بۆفڕۆشتن نییە"

ک-ش